ئه‌فسه‌رێك و چوار سه‌ربازى توركيا كوژران و 11ى ديكه بريندار بوون
له رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌كدا له شه‌مزینانی سه‌ر به شاری جوله‌مێرگی باكووری كوردستان، چوار سه‌ربازی توركیا كوژران. له نوسێبينيش ئه‌فسه‌رێكى سوپا كوژرا و ژماره‌يه‌ك سه‌ربازى ديكه بريندار بوون.
K24 – هه‌ولێر:
له رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌كدا له شه‌مزینانی سه‌ر به شاری جوله‌مێرگی باكووری كوردستان، چوار سه‌ربازی توركیا كوژران. له نوسێبينيش ئه‌فسه‌رێكى سوپا كوژرا و ژماره‌يه‌ك سه‌ربازى ديكه بريندار بوون.
له‌كاتی تێپه‌ڕبوونی كاروانێكی سه‌ربازی سوپای توركیا، هێرش كرایه سه‌ریان، به‌گوێره‌ی ئاژانسی دۆغان، له‌و هێرشه‌دا چوار سه‌رباز كوژران و شه‌شی دیكه‌ش بریندار بوون.
هێرشه‌كه‌ش له ده‌ڤه‌ری مه‌ند له نزیك ناوچه‌ی شه‌مزینان ئه‌نجام دراوه، كه ده‌كه‌وێته دووری حه‌فتا كیلۆمه‌تر له نزیك سنووری باشووری كوردستان. هه‌روه‌ها راشگه‌یه‌ندرا، ژماره‌يه‌ك رێگاى سه‌ربازى ئه‌و ناوچه‌یه له‌لایه‌ن گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه‌وه مینڕێژ كراون.
دوای رووداوه‌كه‌ش ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی فراوان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی توركیا له‌و ناوچه‌یه ده‌ستیپێكرد.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، له ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌كانی توركیا له ناوچه‌ی نوسێبینی سه‌ر به شاری ماردینی باكووری كوردستان، ئه‌فسه‌رێكی سوپا كوژرا و پێنج سه‌ربازیش بریندار بوون.
به‌گوێره‌ی زانیاریيه‌كان له ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌مڕۆی نوسێبیندا رووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌نێوان یه‌كینه‌كانی پاراستنی سڤیل یه‌په‌سه و هێزه‌كانی توركیا درووست بوو، له ئه‌نجامدا ئه‌فسه‌رێكی سوپای توركیا له گه‌ڕه‌كی یه‌نی شه‌هیر كوژرا، پێنج سه‌ربازی دیكه‌ش له هه‌مان گه‌ڕه‌ك له ئه‌نجامی ته‌قینەوەی بۆمبێكی چێندراودا بریندار بوون.
به‌گوێره‌ی راگه‌یندراوێكی یه‌په‌سه، تائێستا به‌سه‌دان كه‌س له هێزه ناوخۆییه‌كانی توركیا له‌و ناوچه‌یه كوژراون، به‌ڵام تائێستا ھیچ زانیارییەك له‌و دوو لایه‌نه‌وە و له لایه‌ن سه‌رچاوه سه‌ربه‌خۆكانه‌وه پشتڕاست نه‌كراونه‌ته‌وه.