دوای دانوستانی ستراتیجی عێراق و ئەمەریكا بلینكن گەشبینی خۆی راگەیاند

سێیەم گەڕی دانوستانەكانی ئەمەریكا و عێراق بەڕێوەچوو

ئەتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا
ئەتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا

K24 – ھەولێر:

وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا، ئەنتۆنی بلینكن گەشبینی خۆی راگەیاند لە بارەی دانوستانی ستراتیجی لە نێوان ویلایەتە یەكگرتووەكان و عێراقدا، كە ئەمڕۆ سێیەم گەڕی بەڕێوەچوو.

بلینكن لە تویتێكدا لە پێگەی تویتەر گوتی: "شەرەفمەندبووم بە قسەكردن لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن لە یەكەم دانوستانی ستراتیجی لە نێوان ویلایەتە یەكگرتووەكان و عێراقدا لە سەردەمی وەزیرایەتی مندا".

بلینكن گوتیشی: "دوای پێداچوونەوە بەو پێشكەوتنانەی ئەنجاممانداوە لە هه‌موو بوارە ھاوبەشە بەرفراوان و ستراتیجییەكانمان، من گەشبینم لە بارەی ئایندەوە".

ئەمە یەكەم گەڕی دانوستانی عێراقییەكانە لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەی نوێی ئەمەریكا، دوای ئەوەی دوو گەڕی دیكەی دانوستانەكەیان لەگەڵ ئیدارەی سەرۆكی پێشوو دۆناڵد ترەمپ ئەنجامدا.

وەزیری دەرەوەی عێراق و ویلایەتە یەكگرتووەكان، چوارشەممە دانیشتنی "دانوستانی ستراتیجی عێراقی- ئەمەریكا"یان كردەوە لەسێیەم گەڕدا بەڕێگای ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە.