ئه‌مه‌ریكا: ئاماده‌ین به‌شێك له سزاكانی سه‌ر ئێران لابه‌رین
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، واشنتن ئاماده‌یه ئه‌و سزایانه‌ی سه‌ر ئێران لابه‌رێت، كه په‌یوه‌ندییان به رێككه‌وتنی ناووكییه‌وه نییه.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، واشنتن ئاماده‌یه ئه‌و سزایانه‌ی سه‌ر ئێران لابه‌رێت، كه په‌یوه‌ندییان به رێككه‌وتنی ناووكییه‌وه نییه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، نید برایس، گوتی: تیمی ئه‌مه‌ریكا له ڤیه‌ننا له باره‌ی ئێرانه‌وه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه ئه‌وروپاییه‌كان و نوێنه‌رانی رووسیا و چین راوێژیان كردووه.
گوتیشی: دانووستانی تایبه‌ت به پرسی ناووكی ئێران له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك سه‌خته. یه‌كێك له هۆكاره‌كان نه‌بوونی متمانه‌یه له نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكادا.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و دانووستانه ناڕاسته‌وخۆیه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران له ڤیه‌ننا به‌ڕێوه‌چوو، هه‌نگاوێكی به‌سوود و بنیاتنه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوولا بگه‌ڕێنه‌وه بۆ پابه‌ندبوون به رێككه‌وتنه‌كه‌وه، كه ئه‌مه‌ریكا له 2018 یه‌كلایه‌نه لێی كشایه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه، عه‌باس عێراقچی، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، دانووستانی ڤیه‌ننای به بنیاتنه‌ر وه‌سفكرد و ره‌تیكرده‌وه وڵاته‌كه‌ی به‌وه رازی بێت ملیارێك دۆلاری بلۆك كراوی ئێران بگه‌ڕێندرێته‌وه و له به‌رامبه‌ردا ئێران رازی بێت رێژه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم دابه‌زێنێت.