ئهمڕۆ سهرۆكی ههرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسیەكان كۆدەبێتەوە
لەپێناو یەکڕیزی ناوماڵی کورد
K24- هەولێر:
دڵشاد شەھاب، راوێژكاری سەرۆكی ھەرێمی كوردستان بە كوردستان24ی راگەیاند، بڕیارە ئهمڕۆ پێنجشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم بۆ گفتوگۆکردن لەسەر یەکڕیزی نێو ماڵی کورد و پێکەوە کارکردنی لایەنەکان بۆ بەدەستهێنانی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان لە دیوانی سەرۆکایەتی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆببێتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، تەواوی لایەنە کوردستانییەکان لە کۆبوونەوەی ئهمڕۆ پێنجشەممە بەشداردەبن.
پێشتر بەبۆنەی جەژنی نەورۆز، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا بانگهێشتی لایەنە سیاسییەکانی كرد بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی لایهنه سیاسییهكان، بۆ ئهوهی گفتوگۆ لەبارەی یەکڕیزی لایەنەکان بکرێت.