کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار کرا

سوپای پاسداران تەقەیان لێکردووە

وێنەی کۆڵبەرەکە لە نەخۆشخانە
وێنەی کۆڵبەرەکە لە نەخۆشخانە

K24- هەولێر:

بەدەستڕێژی راستەوخۆی سوپای پاسدارانی ئێران لە سنوری گوندی خنێرەی دەڤەری سیدەکان، کۆڵبەرێک بەسەختی بریندار بوو.

ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری شارەدێی سیدەکان بەکوردستان24ی راگەیاند: '' کۆڵبەرەکە دانیشتوی گوندی میراوەیە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و  ناوی (حەکیم عوسمان)ـە و تەمەن 30 ساڵە''.

راشیگەیاند: ''دوای فریاگوزاریی سەرەتای لە بنکەی تەندروستی سیدەکان، کۆڵبەرەکە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سۆران''.

بەگوێرەی زانیایەکانی کوردستان24، بەهۆی سەختی برینەکەی، حەکیم عوسمان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر کراوە.

H.J