سەرۆك بارزانی پێشوازی لە جێگری نێردەی تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری سووریا دەكات
جێگری نێردەی تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا هێرشەكانی ئەم دواییەی سەر هەرێمی كوردستان و فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێری ئیدانە كرد

K24 - ههولێر:
سەرۆك مەسعود بارزانی، ئهمڕۆ یەكشەممە (18ی نیسان/ ئهپرێلی 2021) لە سەلاحەددین پێشوازی لە "دەیڤید برۆنستێن" جێگری نێردەی تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری سووریا كرد.
لە كۆبوونەوەكەدا، كە "رۆبێرت وۆلەر"، كونسوڵی ئەمەریكا لە هەولێر ئامادە بوو، جێگری نێردەی تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری سووریا هێرشەكانی ئەم دواییەی سەر هەرێمی كوردستان و فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێری ئیدانە كرد و وێڕای ئاماژەدان بۆ ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە پاراستنی سەقامگیری، پشتیوانیی وڵاتەكەشی بۆ هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە.

هەر لەو دیدارەدا رۆشنایی خرایە سەر هەڕەشە و مەترسییەكانی تیرۆر و هزری توندڕهوی و جەخت لە هەماهەنگیی هەمەلایەنە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی تیرۆر كرایەوە.
بارودۆخی سووریا و ئاییندەی كورد لەو وڵاتە تەوەرێكی دیكهی ئەو دیدارە بوو و هەردوولا هیوایان خواست لایەنە كوردییەكانی سووریا بگەنە رێككەوتنێكی هاوبەش.