به‌رپرسێكی پێشووی سعوودییه: ئه‌مه‌ریكا به‌م جۆره عێراقی پێشكه‌ش به ئێران كرد
میر تركی فه‌یسه‌ڵ، سه‌رۆكی پێشووی هه‌واڵگری سعوودییه، رایگه‌یان، ئه‌مه‌ریكا گوێی له داوایه‌كی ئێمه نه‌گرت و عێراقی خسته به‌ر ده‌ستی ئێران.
K24 – هه‌ولێر:
میر تركی فه‌یسه‌ڵ، سه‌رۆكی پێشووی هه‌واڵگری سعوودییه، رایگه‌یان، ئه‌مه‌ریكا گوێی له داوایه‌كی ئێمه نه‌گرت و عێراقی خسته به‌ر ده‌ستی ئێران.
له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "السعودیة"، ئه‌و به‌رپرسه‌ی پێشووی سعوودییه، گوتی: له ساڵی 2004دا میر سعوود فه‌یسه‌ڵ، وه‌زیری ئه‌و كاته‌ی ده‌ره‌وه‌ی سعوودییه، پێشنیازی كرد، هێزه ئه‌مه‌ریكاییه‌كان له عێراق ده‌ربچن و هێزێكی عه‌ره‌بی و ئیسلامی جێگه‌یان بگرێته‌وه.
گوتیشی: براكه‌م سعوود فه‌یسه‌ڵ، كاتێك له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و كاتی ئه‌مه‌ریكا، كۆڵن پاوڵ له جدده كۆبوویه‌وه، له هه‌مان ساڵدا، ئه‌و پێشنیازه‌ی خسته به‌ر ده‌ست ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام پاوڵ پێشنیازه‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه.
روونیشیكرده‌وه، دوای ئه‌وه ره‌وشی عێراق رووی له ناسه‌قامگیری زیاتر كرد و گرووپ و میلیشیا چه‌كدارییه‌كان سه‌ریان هه‌ڵدا.
جه‌ختیكرده‌وه، میر سعوود فه‌یسه‌ڵی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودییه، كاتێك له 2005 له به‌رده‌م جیهاندا له چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانی له ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا عێراقی له‌سه‌ر سینییه‌كی زیوین پێشكه‌شی ئێران كرد، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌و كات كۆندۆلیزا رایس توڕه بوو، په‌یوه‌ندی به میر سعووده‌وه كرد، ئه‌و لێدوانه بكێشێته‌وه، به‌ڵام وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودییه داواكه‌ی ره‌تكرده‌وه.