سوپای پاسداران مردنی جێگری فەرماندەی فەیلەقی قودسی راگەیاند
K24 – ھەولێر:
ئەمڕۆ یەكشەممە، سوپای پاسدارانی ئێرانی راگەیاند، لیوا محەمەد حجازی، جێگری فەرماندەی "فەیلەقی قودس" بە نۆرەی دڵ كۆچی دوایی كردووە.
حوسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێرانی لە كانوونی دووەمی ساڵی 2020، محهمەد حجازیی بە جێگری فەرماندەی "فەیلەقی قودس" دامەزراند.
حجازی لە ریزی پاسداراندا بەشداریی لە شەڕی عێراق و ئێراندا كردووه و لە نێوان ساڵانی 1997 و 2007 فەرماندەی ھێزەكانی پشتیوانی گرتووهتەدەست.
یەكێتی ئەوروپا لە ساڵی 2011 سزای بەسەر حجازیدا سەپاند بە تۆمەتی پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ لە ئەنجامی سەركوتكردنی خۆپیشاندانەكانی ساڵی 2009.