حه‌شدی شه‌عبی یاریگه‌یه‌كی كه‌ركووك داگیرده‌كات
"هێزێكی ئه‌منی به ناوی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه دێنه ناو ئه‌و یاریگه میللییه و ده‌یانه‌وێت زه‌وییه‌كه داگیربكه‌ن و به پارچه پارچه بیفرۆشن"
K24 - هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی گه‌ڕه‌كی "ره‌حیماوه"ی كه‌ركووك ئەمڕۆ دووشەممە (19ی نیسان/ ئه‌پرێلی 2021) له گردبوونه‌وه‌یه‌كدا رایانگه‌یاند، حه‌شدی شه‌عبی به‌نیازه یاریگه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان داگیر بكات.
هاووڵاتیانی گه‌ڕه‌كه ئاماژه‌یان به‌وه كرد، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه هێزێكی ئه‌منی به ناوی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه دێنه ناو ئه‌و یاریگه میللییه و ده‌یانه‌وێت زه‌وییه‌كه داگیربكه‌ن و به پارچه پارچه بیفرۆشن.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كرد، په‌یوه‌ندییان به بنكه‌ی پۆلیسی ره‌حیماوه كردووه، ئه‌وان پێیانڕاگه‌یاندوون، ئاگادار نین و زانیاری‌یان نییه، خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كه په‌یوه‌ندیان به لایه‌نی به‌رپرسی شاره‌كه كردووه، پێیانگوتراوه ده‌سه‌ڵاتمان نییه.
یه‌كێك له دانیشتووانی گه‌ڕه‌كه‌كه روونیكرده‌وه، پێشتریش له ساڵانی رابردوو هه‌وڵیان داوه ئه‌و یاریگه‌یه داگیر بكه‌ن و كابینهیهكیشیان لێدانابوو، خه‌ڵكی گه‌ڕه‌ك رازی نه‌بوون و سووتاندیان، ئێستاش رێگه ناده‌ین گه‌نجانی شاره‌كه‌مان له یاریگه بێبه‌ش بكرێن.
د.ی