نێرده‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ سووریا: پێویسته ئه‌نه‌كه‌سه به‌شدار بێت له ئیداره‌دانی ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی فورات
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، نێرده‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ شاندی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی كوردی سووریا له هه‌ولێر كۆبوویه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
جێگری نێرده‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری سووریا، دێڤید روبشتاین رایگه‌یاند، پێویسته هه‌ردوو لایه‌نی كوردی ناكۆك له سووریا، بگه‌نه رێككه‌وتنی كۆتایی و هاوبه‌شی راسته‌قینه له هه‌موو بواره‌كانی ئیداره‌دانی خۆرهه‌ڵاتی فورات به‌دی بێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، نێرده‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ شاندی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی كوردی سووریا له هه‌ولێر كۆبوویه‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه، هه‌ردوولا، دوایین پێشهاتی سیاسی سووریا و دانووستانه‌كانی جنێڤ و روانگه‌ی ئه‌مه‌ریكایان بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سووریا تاوتوێكرد. هه‌روه‌ها باسیان له ئیداره‌دانی ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان كرد، به تایبه‌تی ئه‌و ناوچانه‌ی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لایه‌نی ئه‌مه‌ریكایی جه‌ختیكرده‌وه، پێویسته ئه‌نه‌كه‌سه، به‌شدار بێت له ئیداره‌دانی دارایی و كارگێڕی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده و ئیداره‌ی ناوچه‌كه دیموكراتیزه بكرێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌نه‌كه‌سه دووپاتیكرده‌وه، پێویسته ژیانی سیاسی و سه‌قامگیری و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و ره‌تكردنه‌وه‌ی گۆڕانی دیموگرافی و گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ی رۆژ بكرێنه مه‌رج له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی هاوسه‌نگی ئیداری له ناوچه‌كاندا.