ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراق: له مانگی رابردوودا 58 فه‌رمانی گرتن و بانگكردنی به‌رپرسان ده‌ركراوه
ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراق رایگه‌یاند، له مانگی ئازار/ مارسی رابردوودا، 58 فه‌رمانی ده‌ستگیركردن و بانگكردنیان بۆ تۆمه‌تباران به گه‌نده‌ڵی ده‌ركردووه، كه دووانیان وه‌زیر و دووانیان نوێنه‌ر و ئه‌وانی دیكه پله‌ی تایبه‌ت بوون.
K24 – هه‌ولێر:

ئاژانسی هه‌واڵده‌ری عێراقی (واع)، به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌سته‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه: له مانگی رابردوودا 8 فه‌رمانی ده‌ستگیركردن و 50 فه‌رمانی بانگ كردن ده‌ركراوه، كه یه‌كه‌مجاره له ماوه‌ی مانگێكدا ئه‌وه‌نده فه‌رمانه له ده‌سته‌كه‌وه ده‌ربچن.
فه‌رمانه‌كان دوو ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌گرنه‌وه، كه یه‌كێكیان هی خولی پێشووه و دووه‌میشیان له‌م خووله نوێنه‌ره. هه‌روه‌ها وه‌زیر و بریكارێكی وه‌زاره‌تی پێشوو هه‌ن.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، 25 به‌ڕێوبه‌ری گشتیی و دوو قائیمقام و 22 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانیش ناویان هاتووه له فه‌رمانه‌كاندا.
مانگی شوباتی رابردوو، ده‌سته‌كه راپۆرتی ساڵانه‌ی تایبه‌ت به 2020ی بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتبوو، له ساڵی رابردوودا 82 فه‌رمانی بانگكردنی بۆ به‌رپرسان ده‌ركردووه و هه‌روه‌ها 624 فه‌رمانی بۆ پله تایبه‌ته‌كان ده‌ركردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له باره‌ی دۆسییه‌كانی گه‌نده‌ڵییه‌وه لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت.