ئەنجومەنی وەزیران چەندین تەوەری گرنگ تاوتوێ دەکات
به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سبه‌ی چوارشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێكی "گرنگ" كۆده‌بێته‌وه.

K24 – هه‌ولێر:
به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سبه‌ی چوارشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێكی "گرنگ" كۆده‌بێته‌وه.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان24، نێردراوه رایگه‌یاندووه، "سبەی چوارشەممە، رێکەوتی 21/4/2021 ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر چەند تەوەرێکی گرنگ کۆدەبێتەوە.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "گرنگترین ئەو تەوەرانەی کە باسیان لێوە دەکرێت ئه‌مانه‌ن: خستنەڕووی دواپێشھاتەکانی بواری ئەمنی لە ھەرێمی کوردستان، ھێرشەکانی ئەم دواییەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر ، رەوشی لێکۆڵینەوە و ھەڵوێستی نێودەوڵەتی لەو بارەیەوە، ھەروەھا خستنەڕووی ھێڵەگشتییەکانی رەشنووسی یەکەمی پڕۆژە یاسای بودجەی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2021 لە بوارەکانی داهات، خەرجی، قەرز و پابەندییە داراییەکان و کورتهێنان.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له ده‌ستپێكی كاره‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌مه‌وه، به شێوه‌یه‌كی ده‌وری هه‌موو چوارشهممهیهكی هه‌فته كۆده‌بێته‌وه.