عێراق.. كۆسپێك له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه‌دا هه‌یه و داوای لێكۆڵینه‌وه ده‌كرێت
ئه‌و ده‌قه یاسایه‌ی له رۆژنامه‌ی وه‌قائیعی عێراقی بڵاوكراوه‌ته‌وه زۆر جیاوازه له‌وه‌ی كه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه

K24- هه‌ولێر:
ئاماژه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌ن، كه یاسای بودجه‌ی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021 به‌ئاراسته‌یه‌كی هه‌ڵه‌دا ده‌ڕوات، كه به‌هۆی ناكۆكییه سیاسییه‌كان و داراییه‌كان له‌باره‌ی چه‌ند بڕگه و مادده‌یه‌ك، ده‌نگدان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌سه‌ر ئه‌و یاسایه بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك دواكه‌وت. دوای ئه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمیش بڵاوكرایه‌وه، وه‌زاره‌تی دارایی دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌و یاسایه كۆمه‌ڵێك هه‌ڵه‌ی تێدایه".
ئه‌وه‌ی زانراوه ئه‌وه‌یه ئه‌و ده‌قه‌ی له رۆژنامه‌ی وه‌قائیع بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌قێكی هه‌ڵه‌یه و ئه‌و ده‌قه نییه، كه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه.
به گوێره‌ی بنه‌ما یاسایه‌كان، له عێراقدا هیچ یاسایه‌ك ناچێته بواری جێبه‌جێكردن، تا دوای واژۆكردنی له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه له رۆژنامه‌ی وه‌قائیع بڵاونه‌كرێته‌وه.
له باره‌ی یاسای بودجه‌وه ده‌گوترێت: ئه‌و ده‌قه یاسایه‌ی به واژۆی سه‌رۆك كۆماره‌وه له رۆژنامه‌ی فه‌رمی بڵاوكراوه‌ته‌وه ئه‌و كۆپییه نه‌بووه، كه له په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "ئه‌لحوڕه" له‌وباره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی دارایی عێراق گوتی: "هه‌ڵه‌كان له نێوان هه‌ردوو كۆپییه‌كه‌ی ئه‌و یاسایه بڕی داهاتی گشتی له خشته‌ی "أ"ی بودجه له‌خۆده‌گرێت، كه جیاوازییه‌كه‌یان ده‌گاته زیاتر له 7 ترلیۆن دینار (نزیكه‌ی 4 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار)، و زیاتر له 3 ترلیۆن دینار له گوژمه‌ی نه‌فه‌قاتی گشتی، جیاوازی له بودجه‌ی به‌كارخستن، جیاوازی له ده‌رماڵه داراییه‌كانی ژماره‌یه‌ك دامه‌زراوه و لایه‌نی نهفهقهیی".
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا دووپاتیكرده‌وه، ئه‌وان داواكارییه‌ك ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵه‌یه راست بكه‌نه‌وه، كه به‌گوێره‌ی یاسای بڵاوكردنه‌وه‌ی عێراقی بوار به "راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی چاپ" ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی راستكردنه‌وه له رۆژنامه‌ی وه‌قائیع بڵاو بكه‌نه‌وه، به‌تایبه‌ت كه ده‌قه بڵاوكراوه‌كه‌ی یاسای بودجه زۆر جیاوازه له‌و كۆپیه‌ی له په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ردرا.
دژیه‌كی له په‌رله‌مان:
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و یاسایه له رۆژنامه‌ی وه‌قائیعی عێراقی، عه‌مار ته‌عمه، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی ناو ده‌قه یاساییه‌كه نیشاندا و داوای له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كرد، ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن و هۆكاره‌كانی ئه‌و جیاوازی و هه‌ڵانه‌ش ئاشكرا بكه‌ن، كه له كۆپییه بڵاوكراوه‌كه و ده‌نگ لهسهردراوهكهدا هه‌یه.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌باح ساعدی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاند، هه‌ڵمه‌تێكی كۆكردنه‌وه‌ی واژوو له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی ده‌ستی پێكردووه، كه كاری ئه‌و لیژنه‌یه چاودێریكردنی چۆنیه‌تی خه‌رجكردنی بودجه و به‌دواداچوونی پابه‌ندبوونی حكومه‌ت بێت به جێبه‌جێكردنی به‌نده‌كانی یاسای بودجه و چاودێریكردنی قه‌رزه‌كان و دارایی و دوورخستنه‌وه‌ی له ده‌ستی گه‌نده‌ڵكاران.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ساعدی ئاشكرایكرد، تا ئێستا توانیویانه 71 واژووی په‌رله‌مانتاران بۆ پێكهێنانی ئه‌و لیژنه‌یه كۆبكه‌نه‌وه.
بۆچوونه یاساییه‌كان:
عه‌لی ته‌میمی، پسپۆڕی یاسایی عێراقی به پێگه‌ی حوڕه‌ی راگه‌یاند، "ده‌كرێت هه‌ڵه‌كانی چاپ به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه ته‌شریعی و سه‌رۆكایه‌تی رۆژنامه‌ی وه‌قائیع راست بكرێنه‌وه، به‌ڵام ئه‌و هه‌ڵانه‌ی بوونه‌ته هۆی گۆڕانكاری له ناوه‌ڕۆكی یاساكه و ئه‌وانه‌ی له ژماره‌دا كراون، پێویستی به هاتنه‌سه‌رخه‌تی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌و بابه‌ته بكات"، وێڕای پێویستبوون به لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ی هه‌ڵه‌كه‌یان كردووه.
له به‌یاننامه‌یه‌كیشدا عه‌مار ته‌عمه، سه‌رۆكی كوتله‌ی نه‌هجی وه‌ته‌نی داوای له په‌رله‌مانی عێراق كرد، لێكۆڵینه‌وه بۆ ئاشكراكردنی هۆكاره‌كانی ئه‌و هه‌ڵانه بكات.
هاوكات حوسێن سه‌عدون، پارێزه‌ر و شاره‌زای یاسایی عێراقیش جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، پێده‌چێت پرسه‌كه له‌وه ئاڵۆزتر بێت كه به ته‌نیا له‌ڕێگه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كه‌وه ئه‌و هه‌ڵانه راست بكرێنه‌وه كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه خراونه‌ته‌ڕوو.
سه‌عدون گوتی: "ئه‌و هه‌ڵانه‌ی له یاسای بڵاوكراوه‌دا هاتوون، بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه وا نیشان بدرێت كه یاسایه‌كی دیكه‌ی جیاواز له‌لایه‌ن سه‌رۆكه‌وه په‌سه‌ند كرابێت و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی بڵاوكرابێته‌وه".
له‌كاتێكدا مادده‌ی دووه‌م له یاسای چاپ و بڵاوكردنه‌وه له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی عێراقی جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، "هه‌موو ئه‌وه‌ی له "وه‌قائیعی عێراقی" بڵاوده‌كرێته‌وه، به ده‌قی یاسایی هه‌ژمار ده‌كرێت و له رێكه‌وتی ده‌رچوونییه‌وه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردن، ته‌نیا له‌و حاڵه‌ته نه‌بێت، كه تێیدا باس له ناكۆكییه‌ك كرابێت".
وه‌ك سه‌عدون ئاماژه‌ی پێدا، ئه‌و بنه‌مایه له‌سه‌ر یاسا بڵاوكراوه‌كه جێبه‌جێ ده‌بێت، كه هه‌ڵگری واژۆی سه‌رۆك كۆماره و وێڕای ئه‌وه‌ی كه ناده‌ستوورییه، به‌ڵام به‌هۆی بڕینی قۆناغه یاساییه‌كان، یاسایێكی به‌ركاره.
ئه‌و شاره‌زایه یاساییه له‌و باوه‌ڕه‌دایه، "ناكرێت ته‌نیا ئه‌و هه‌ڵانه راستبكرێنه‌وه كه بڵاوكراونه‌ته‌وه به‌بێ به‌ده‌ستهێنانی حوكمێك له دادگای فیدراڵی عێراق، كه تێیدا به‌راورد له نێوان كۆپییه ره‌سه‌نه په‌سه‌ندكراوه‌كه‌ی ناو په‌رله‌مان و كۆپییه بڵاوكراوه‌كه له رۆژنامه‌ی فه‌رمی بكرێت و ده‌بێت یه‌كه‌میان پووچه‌ڵ بكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی دووه‌میان په‌سه‌ند بكرێته‌وه".
جێگای ئاماژه‌یه، هه‌ر كه‌سێك ده‌توانێت بچێته ناو پێگه‌ی رۆژنامه‌ی وه‌قائیعی عێراقیی فه‌رمی و ئه‌و هه‌ڵانه ببینێت كه له یاساكه‌دا كراون.
له‌وباره‌شه‌وه پێگه‌ی حوڕه كه به‌دواداچوونی بۆ ئه‌و بابه‌ته كردووه، وه‌ك له راپۆرته‌كه‌یدا نووسیویه‌تی، نه‌یتوانیوه هیچ كۆمێنتێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و وه‌زاره‌تی دادی عێراقی له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته به‌ده‌ست بهێنێت.
H.B