به فه‌رمی یانه‌ی زاخۆ راهێنه‌ری نوێی ده‌ستنیشان كرد
ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی زاخۆ به فه‌رمی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌ی بۆ خولی نایابی عێراق به عه‌بدولوه‌هاب ئه‌بولهێلی یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی سپارد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 21 نیسانی 2021 یانه‌ی زاخۆ به فه‌رمی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه عه‌بدولوه‌هاب ئه‌بولهێل ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه بۆ خولی نایابی عێراق وه‌رده‌گرێت.
عه‌بدولوه‌هاب ئه‌بولهێلی ته‌مه‌ن 45 ساڵ، دوای وازهێنانی له یاریكردن یه‌كه‌مین ئه‌زموونی راهێنه‌رایه‌تی له نێوان ساڵانی2013 تا 2015 له‌گه‌ڵ یانه‌ی ته‌ڵه‌به ده‌ستپێكرد كه پێشتر هه‌ر له‌و یانه‌یه ده‌ستی به یاریكردن كرد بوو.
دواتر به‌هۆی دۆخی عێراق بۆ كاری راهێنه‌رایه‌تی روویكرده وڵاتی لوبنان و ماوه‌ی 6 ساڵ بوو له خولی ئه‌و وڵاته كاری راهێنه‌رایه‌تی ده‌كرد، دوایینجار له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌نساڕی لوبنانی گرێبه‌سته‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و گه‌ڕایه‌وه عێراق و یانه‌ی زاخۆی هه‌ڵبژارد.
عه‌بدولوه‌هاب ئه‌بولهێل له دوای لوئه‌ی سه‌ڵاح و سامی به‌حت ده‌بێته سێیه‌مین راهێنه‌ر له‌م وه‌رزه ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی زاخۆ وه‌رده‌گرێت و رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌گاته زاخۆ و راسته‌وخۆ یه‌كه‌مین رۆژی مه‌شقه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه ده‌ستپێده‌كات و تیپه‌كه‌ی بۆ یاری داهاتوو به‌رامبه‌ر سناعات كاره‌با ئاماده ده‌كات.
یانه‌ی زاخۆ ئه‌م وه‌رزه له خولی نایابی عێراق له كۆی 28 یاری، 9 بردنه‌وه، 13 به‌رامبه‌ربوون و 6 شكستی هه‌یه و به كۆكردنه‌وه‌ی 40 خاڵ له ریزبه‌ندی شه‌شه‌م دێت.