سكۆتلهندا.. پارتێكی نوێ له پێناو سهربهخۆییدا دامهزرا
سەرۆکی پارتی نیشتمانی و وەزیری یەکەمی سکۆتەلەندا بەڵێنیداوە کۆتایی 2023 ریفراندۆمی سەربەخۆیی سکۆتلەندا ئەنجام بدرێت
K24 – ھەولێر:
لە سکۆتلەندا پارتێکی نوێ دامەزرا و سەرۆکی پارتەکە رایگهیاند، "کاری لەپێشینەم سەربەخۆیی سکۆتلەندایە".
پارتی نوێی ئەلبا لەلایەن ئەلێکس سالمۆند، وەزیری یەکەمی پێشووی سکۆتلەنداوە سەرۆکایەتی دەکرێت، داوا لە دەنگدەرانی كرد بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی سکۆتلەند، متمانە بە پارتەکەی بدەن و کاری یەکەمی سەربەخۆیی سکۆتلەندایە.
سالمۆند گوتیشی: دوای هەڵبژاردن دەستبەجێ لەگەڵ بەریتانیا دەست بە گفتوگۆ دەکەم لەبارەی سەربەخۆیی سکۆتلەندا و دەگەڕێنەوە ناو بازاڕی هاوبەشی یەکێتی ئەوروپا.
بریارە 6ی مانگی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی سکۆتلەندا بەڕێوەبچێت. ئەمە لەکاتێکدایە، نیکۆلا ستێرجن، سەرۆکی پارتی نیشتمانی و وەزیری یەکەمی سکۆتەلەندا بەڵێنیداوە کۆتایی 2023 ریفراندۆمی سەربەخۆیی سکۆتلەندا ئەنجام بدرێت.