پێكدادانەكانی قامشلۆ توندتر دەبن

برای فەرماندەی "كەتیبەكانی بەعس" لە حەسەكە كوژرا

ئاسایشی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر
ئاسایشی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر

K24 – ھەولێر:

سەرچاوەیەك لە شاری قامشلۆ لە رۆژئاوای كوردستان رایگەیاند، سێ كەس لە چەكدارانی سەر بە رژێمی سووریا كوژران، لەمیانی بەردەوامی پێكدادانەكان لە شارەكەدا لەنێوان ھێزەكان سووریا دیموكرات و ئەو چەكدارانە.

ئاشكراشیكرد یەكێك لە كوژراوەكان برای فەرماندەی "كەتیبەكانی بەعسە لە حەسەكە.

ھەروەھا سەرچاوەیەك لە "كەتیبەكانی بەعس" رایگەیاند، "قاھر ھەلووش" كوژراوە، كە یەكێكە لە ئەندامانی ئەو كەتیبەیە و برای (سالم ھەلووش)ی فەرماندەی كەتیبەكانی بەعسە لە حەسەكە.

گوتیشی: ھەلووش بەر لە دوو كاتژمێر لە میانی پێكدادانەكانی گەڕەكی تەی بە گوللـەی قەناس كوژراوە، كە ھێزەكانی ئاسایشی سەر بە بەڕێوبەرایەتی خۆسەر ھەوڵ دەدەن بچنە ناو ئەو گەڕەكەكەوە.

سەرچاوە: RT