ئەمەریکا: لە ئێران ئازادی ئایینی و نەتەوەیی نیە

"ئەم ساڵ ساڵێکی سەخت بووە بۆ کەمینە ئایینی و نەتەوەییەکان بۆ بەدەسهێنانی مافەکانیان لە وڵاتەکانیان"

ئازادی ئایین
ئازادی ئایین

K24 – ھەولێر:

کۆمسیۆنی ئازادی ئایینی نێودەوڵەتی ئەمەریکا رایگەیاند، لە ئێران ئازادی ئایینی و نەتەوەیی نیە و مافی خەڵکی پێشێل دەکرێت.

بۆ دووەم ساڵ لەسەریەک ئەمەریکا، ئێران دەخاتە لیستی ئەو وڵاتانەی ئازادی ئایینیان تێدا نیە.

کۆمسیۆنی ئازادی ئایینی نێودەوڵەتی ئەمەریکا گوتی: ئەم ساڵ ساڵێکی سەخت بووە بۆ کەمینە ئایینی و نەتەوەییەکان بۆ بەدەسهێنانی مافەکانیان لە وڵاتەکانیان.

ئێران یەکێکە لەو وڵاتانە و تێیدا ئازادی ئایینی و نەتەوەیی بوونی نیە، جیا لە ئێران 13 وڵاتی دیکە خراونەتە هەمان لیستەوە، کە بریتین لە: بۆرما، چین، ئەریتریا، نایجیریا، کۆریای باکوور، پاکستان، سعودیە، تاجیکستان، ئەرمەنستان، هیندستان، روسیا، سوریا و ڤێتنام.