ئاژانسی دەرمانی ئەوروپا بەکارهێنانی ڤاکسینی جۆنس ئەند جۆنسنی پەسەند کرد
ڤاکسینی جۆنسن ئاند جۆنسن جیاواز لە ڤاکسینەکانی دیکە یەکە ژەم بەکاردەهێنرێت
K24 – ھەولێر:
ئاژانسی دەرمانی ئەوروپا بەکارهێنانی ڤاکسینی جۆنس ئاند جۆنسنی پەسەند کرد و لە هۆڵەندا کارمەندێکی تەندرووستی یەکەم کەس بوو ڤاکسینەکەی وەرگرت.
چەند کاتژمێرێک دوای پەسەندکردنی بەکارهێنانی ڤاکسینی جۆنسن ئاند جۆنسن لەلایەن ئاژانسی دەرمانی یەکێتی ئەوروپاوە دەستکرا بە بەکارهێنانی ڤاکسینەکە.
ئاژانسی دەرمانی ئەوروپا گوتی: بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکان ئەگەرێکی لاواز هەیە، کە بەکارهێنانی ڤاکسینەکە ببێتە هۆی خەستبوونەوە و کڵۆبوونی خوێن، تەواوی ئەو وردەکارییانەش لەسەر ستیکەری ڤاکسینەکە زیاد دەکرێن.
هۆڵەندا دوایین وڵاتی ئەوروپاییە دەستی بە دابینکردنی ڤاکسین کردووە و تا ئێستا 4 ملیۆن و 700 ژەمی ڤاکسینە جیاوازەکانی بەکارهێناوە.
ڤاکسینی جۆنسن ئاند جۆنسن جیاواز لە ڤاکسینەکانی دیکە یەکە ژەم بەکاردەهێنرێت.