په‌رله‌مانتاری عێراق عه‌دنان ئه‌سه‌دی به كۆرۆنا كۆچی دواییكرد
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، عه‌دنان ئه‌سه‌دی، ئه‌مڕۆ به په‌تای كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، عه‌دنان ئه‌سه‌دی، ئه‌مڕۆ به په‌تای كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا.
بڕیاره ته‌رمی ئه‌و په‌رله‌مانتاره له قه‌زای رومێسه‌ی سه‌ر به پارێزگای موسه‌ننای باشووری عێراق به خاك بسپێردرێت.
عه‌دنان هادی نوری عه‌لی ئه‌سه‌دی، له‌دایكبووی 1952 بوو، یه‌كێك بوو له كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رۆكایه‌تی نوری مالكی.
ئه‌و له 2004ه‌وه بریكاری پێشكه‌وتووی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بووه بۆ كاروباری ئیداری و له 2010 وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ڵبژێردراوه، به‌ڵام له 2011دا ده‌ستی له‌كار كێشاوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ بریكاری پێشكه‌وتووی وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
له 2014دا سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتر، حه‌یده‌ر عه‌بادی، ئه‌سه‌دی له پۆسته‌كه‌ی لابرد و كردی به راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیر بۆ كاروباری ئه‌منی و له هه‌مان ساڵدا به‌شداری له هه‌ڵبژاردن كرد و وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ڵبژێردرایه‌وه.