بایدن دان به جینۆسایدی ئه‌رمه‌نه‌كاندا ده‌نێت
پێشبینی ده‌كرێت، ئیداره‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، جۆ بایدن، به ره‌سمی كوشتاری ئه‌رمه‌نییه‌كان له لایه‌ن توركیاوه به كۆمه‌ڵكوژی و جینۆساید بناسێنێت.
K24 – هه‌ولێر:
پێشبینی ده‌كرێت، ئیداره‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، جۆ بایدن، به ره‌سمی كوشتاری ئه‌رمه‌نییه‌كان له لایه‌ن توركیاوه به كۆمه‌ڵكوژی و جینۆساید بناسێنێت.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، سێ سه‌رچاوه‌ی نزیك و شاره‌زا له ئیداره‌ی بایدن بڕوایان وایه‌رۆژی 24ی ئه‌م مانگه بایدن كوشتاری ئه‌رمه‌نه‌كان وه‌ك جینۆساید ده‌ناسێنێت.
ئه‌و سه‌رچاوانه به دووریان نه‌زانیوه، بایدن به هۆی گرنگی و بایه‌خی په‌یوه‌ندییه‌كانی واشنتن و ئه‌نقه‌ره ئه‌و هه‌نگاوه نه‌نێت و په‌شیمان بێته‌وه.
جین ساكی، سكرتێری رۆژنامه‌وانی كۆشكی سپی رایگه‌یاند، رۆژی شه‌ممه‌ی سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو، قسه‌ی زۆرمان هه‌یه بیكه‌ین له‌و باره‌یه‌وه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوشئۆغلۆ، رایگه‌یاند، هه‌ر هه‌وڵێكی له‌و جۆره، زیانی زۆر گه‌وره به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌یه‌نێت.
دوای ئه‌وه‌ی توركه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و كۆمه‌ڵه‌ی ئیتیحاد و ته‌ره‌قی نه‌یاری عوسمانی له 1908 كوده‌تایان كرد و جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست، له ناو چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا، رۆژی 24ی نیسان/ ئه‌پریڵی 1951 كوشتاری ئه‌رمه‌نییه‌كان روویدا و هه‌زاران ئه‌رمه‌نی له ئه‌سته‌نبوڵ به‌ره‌و ئه‌نقه‌ره كۆچیان كرد و له ئه‌نقه‌ره كه، له پایته‌ختی ئیتیحاد و ته‌ره‌قی بوو، كۆمه‌ڵكوژ كران.