ئه‌مه‌ریكا: هێشتا ناكۆكی گه‌وره‌مان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه
به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مه‌ریكایی رایگه‌یاند، راسته پێشكه‌وتنی به‌رچاو له دانووستانی ناڕاسته‌وخۆی ئێران و ئه‌مه‌ریكا هاتووه‌ته دی، به‌ڵام هێشتا ناكۆكی گرنگ له نێوانماندا هه‌ن.
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مه‌ریكایی رایگه‌یاند، راسته پێشكه‌وتنی به‌رچاو له دانووستانی ناڕاسته‌وخۆی ئێران و ئه‌مه‌ریكا هاتووه‌ته دی، به‌ڵام هێشتا ناكۆكی گرنگ له نێوانماندا هه‌ن.
ئه‌و به‌رپرسه ئهمهریكاییهی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، له رێی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی به ئاژانسی رۆیته‌رزی وتووه: دانووستانه‌كان چه‌ند گه‌ڕێكی دیكه‌یان ماوه. هێشتا زووه بۆ به‌دیهێنانی ئه‌نجام و ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی هه‌ن دڵنیاكه‌ره‌وه نین.
روونیكرده‌وه، ناكۆكی سه‌ره‌كی نێوان واشنتن و تاران په‌یوه‌سته به لابردنی سزاكانی سه‌ر ئێران و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی پێویسته ئێران بیانگرێته‌به‌ر بۆ پابه‌ندبوونی به مه‌رجه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.