چین پشتیوانی پێشنیازێكی پوتن ده‌كات
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری چینی میللی رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی پشتیوانی له پێشنیازێكی سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتن ده‌كات.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری چینی میللی رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی پشتیوانی له پێشنیازێكی سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتن ده‌كات.
پێشتر سه‌رۆكی رووسیا، پێشنیازی كردبوو، ئه‌گه‌ر په‌تای كۆرۆنا ده‌رفه‌تیان بداتێ، سه‌رۆكی وڵاتانی ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به‌یه‌كه‌وه دابنیشن.
پوتن پێشنیازی ئه‌وه‌شی كردووه، هه‌ریه‌ك له ئه‌ڵمانیا و كۆماری ئیسلامی ئێرانیش به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه پرسی رێككه‌وتنی ناووكی تاوتوێ بكه‌ن.
له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌دا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری چین رایگه‌یاند، په‌كین پشتیوانی له‌و پێشنیازه‌ی سه‌رۆكی رووسیا ده‌كات.