مه‌سرور بارزانی په‌یامێكی له‌ باره‌ی رۆژی جیهانی زه‌وییه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ باره‌ی رۆژی جیهانیی زه‌وییه‌وه‌ په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 – هه‌ولێر:

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ باره‌ی رۆژی جیهانیی زه‌وییه‌وه‌ په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ (22ی نیسان)، هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ رۆژی جیهانیی زه‌وی. له‌م رۆژه‌دا له‌ وڵاتانی جیهان به‌ چالاكی جیاجیا یادی رۆژی زه‌وی ده‌كرێـته‌وه‌.

رۆژی جیهانی زه‌وی
رۆژی جیهانی زه‌وی

له‌و باره‌یه‌وه‌، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تۆمارێكی ڤیدیۆیی ژینگه‌پارێزێكی كوردستانی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له‌ باره‌یه‌وه‌ نووسیویه‌تی:  سه‌ربه‌رزین به‌و كاره‌ی رۆژین و هاوڕێكانی كردوویانه‌ بۆ  پاككردنه‌وه‌ی ژینگه‌كه‌یان. پێویسته‌ هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قه‌یرانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا.

ده‌قی تویته‌كه‌
ده‌قی تویته‌كه‌

هاوكات ئه‌مڕۆ سه‌ركرده‌ و سه‌رۆكی زیاتر له‌ 40 ده‌وڵه‌ت له‌ باره‌ی رۆژی جیهانی زه‌وییه‌وه‌ له‌ رێی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌.