مه‌سرور بارزانی په‌یامێكی له باره‌ی رۆژی جیهانی زه‌وییه‌وه بڵاوكرده‌وه
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی رۆژی جیهانیی زه‌وییه‌وه په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی رۆژی جیهانیی زه‌وییه‌وه په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ (22ی نیسان)، هاوكاته له‌گه‌ڵ رۆژی جیهانیی زه‌وی. له‌م رۆژه‌دا له وڵاتانی جیهان به چالاكی جیاجیا یادی رۆژی زه‌وی ده‌كرێـته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تۆمارێكی ڤیدیۆیی ژینگه‌پارێزێكی كوردستانی بڵاوكردووه‌ته‌وه و له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له باره‌یه‌وه نووسیویه‌تی: سه‌ربه‌رزین به‌و كاره‌ی رۆژین و هاوڕێكانی كردوویانه بۆ پاككردنه‌وه‌ی ژینگه‌كه‌یان. پێویسته هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ین بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قه‌یرانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا.
هاوكات ئه‌مڕۆ سه‌ركرده و سه‌رۆكی زیاتر له 40 ده‌وڵه‌ت له باره‌ی رۆژی جیهانی زه‌وییه‌وه له رێی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه كۆبوونه‌وه.
I’m proud of the work Rojin and her friends do to keep their city clean. We must all act together to tackle the accelerating climate crisis. #EarthDay pic.twitter.com/NgkSdksFkN
— Masrour Barzani پابەندین# (@masrour_barzani) April 22, 2021