به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی خه‌ڵكی عێراق زۆر تووڕه ده‌كات.. داوای هه‌رچی زووه راگرتنی ده‌كرێت
میوانه‌كانیان به خستنه‌ناو هێرشێكی ساخته‌ی داعش ده‌تۆقێنن.. ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی به پاڵه‌وان نیشان بده‌ن، مه‌رگ نیشانی میوانه‌كانیان ده‌ده‌ن
K24- هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌كی زۆری عێراقییه‌كان تووڕه‌یی خۆیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌ك به‌ناوی "طنب رسلان" ده‌رده‌بڕن و داوا ده‌كه‌ن، هه‌رچی زووه په‌خشی ئه‌و به‌رنامه‌یه رابگیرێت، كه تێیدا وا نیشان ده‌درێت، له‌كاتی پێشكه‌شكردنی به‌رنامه‌كه داعش هێرشیان ده‌كاته سه‌ر، به‌بێ ئه‌وه‌ی میوانی به‌رنامه‌كه ئاگادار بێت، كه ئه‌مه ته‌نیا به‌رنامه‌یه‌كی گاڵته‌جاڕییه، بۆ ئه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی به پاڵه‌وان نیشان بده‌ن، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی سیناریۆیه‌ك كه دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند خوله‌كێك به‌سه‌ر هێرشی چه‌كدارانی ساخته‌ی داعش، حه‌شدی شه‌عبی به‌هانایانه‌وه دێت و به‌ناو رزگاریان ده‌كات.
له هه‌ر یه‌كێك له ئه‌ڵقه‌كانی ئه‌و به‌رنامه‌یه كه له كه‌ناڵی ئاسمانی "ئاسیا"ی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی بڵاوده‌كرێته‌وه، هونه‌رمه‌ندێك، ئه‌كته‌رێك یان كه‌سێكی دیار وه‌ك میوان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن و ده‌یهێننه ناو به‌رنامه‌كه و ده‌یبه‌نه شوێنێك كه دواتر راسته‌وخۆ هێرشێكی ساخته‌ی داعش ده‌كرێته سه‌ریان.
له به‌رنامه‌كه‌دا نیشان ده‌درێت، كاتێك به‌ر له‌وه‌ی هێزێكی ساخته به‌ناوی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه به‌هانایانه‌وه دێت، چه‌كداره ساخته‌كانی داعش ستافی به‌رنامه‌كه‌یان ده‌ستگیركردووه و دواتر میوانه‌كه قۆڵبه‌ست ده‌كه‌ن و كه‌مه‌ربه‌ندی بۆمبڕێژكراو پێیه‌وه هه‌ڵده‌واسن و پێی راده‌گه‌یه‌نن، كه دوای ته‌نیا چه‌ند خوله‌كێك ده‌ته‌قێته‌وه.
هه‌ر له‌باره‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه، راویه عه‌سه‌لی، پسپۆڕی چاره‌سه‌ری ده‌روونی و چاودێری ته‌ندروستی ته‌واو له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی "الحوڕه" دووپاتیكرده‌وه، "میوانه‌كه له‌كاتی به‌رنامه‌كه و دوای به‌رنامه‌كه‌ش رووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره ده‌بێته‌وه، كه خۆی له توندوتیژی، تۆقاندن، هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ر ژیان، نزیكبوونه‌وه له مردن و حاڵه‌تێكی شۆكدار ده‌بینێته‌وه، كه به درێژایی ژیان كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه داده‌نێت"، هه‌روه‌ها له‌جیاتی ئه‌وه‌ی میوانه‌كه وه‌سفی ئه‌و هه‌سته تۆقێنه‌ره بكات كه له‌و كاته بۆی دروست بووه، ناچار ده‌كرێت ئه‌و هه‌سته له‌ناخی خۆی بشارێته‌وه و پێكه‌نین نیشان بدات و خۆی وا ده‌رده‌خات كه خۆشحاڵه و خاوه‌ن گیانێكی وه‌رزشییه.
وه‌ك عه‌سه‌لی ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، "كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و جۆره گاڵته‌جاڕیانه راسته‌وخۆ دوای رۆژی وێنه‌گرتنه‌كه ده‌ستپێ ده‌كه‌ن، ئه‌و ترسه‌ی لای ئه‌و كه‌سه دروست بووه، بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژی ته‌مه‌ن ده‌مێنێته‌وه و ده‌بێته مۆته‌كه‌یه‌ك بۆ كاتی خه‌وتنیشی و ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه متمانه‌ی به‌هیچ كه‌سێكی ده‌وروبه‌ری نه‌مێنێت".
هه‌وره‌ها گوتی: "ره‌نگه كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و جۆره گاڵته‌جاڕیانه به‌شێوه‌یه‌ك بن، كه ئه‌و كه‌سه متمانه به كه‌سایه‌تی خۆی له‌ده‌ست بدات و گومانیش له هه‌موو كه‌سه‌كانی ده‌وروبه‌ری خۆی بكات، كه دواتر ئه‌و كاریگه‌ریانه به‌و ئاسته ده‌گه‌ن، كه‌سه‌كه پرسیار له‌خۆی بكات، بۆچی من وامكرد؟ بۆچی پێیانم باوهڕكرد؟".
عه‌سه‌لی ئاماژه به حاڵه‌تێك ده‌كات كه زانایانی ده‌روونناسی دهستنشانیان كردووه، په‌یوه‌ندی به‌و كه‌سانه‌وه هه‌یه كه "به ترساندن، تۆقاندن، ته‌نگانه و هه‌ڵچوونی كه‌سانی به‌رامبه‌ر هه‌ست به چێژوه‌رگرتن ده‌كه‌ن، له بری ئه‌وه‌ی هاوسۆزی خۆیان بۆ ئه‌و كه‌سانه نیشان بده‌ن كه ده‌كه‌ونه ئه‌و حاڵه‌تانه"، هه‌وره‌ها هۆشداری ئه‌وه‌شیدا، بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره به‌رنامانه ره‌واج به‌و حاڵه‌ته ده‌دات و ده‌كرێت به‌وه وه‌سف بكرێت، "كه‌سانێك له‌سه‌ر حیسابی نه‌هامه‌تی و ژانی كه‌سانێكی دیكه پێده‌كه‌نن و چێژی لێ وه‌رده‌گرن".
هه‌ر بۆیه‌ش، له هاشتاگی وه‌ستاندنی ئه‌و به‌رنامه‌یه (#إيقاف_برنامج_طنب_رسلان) له تۆڕی تویته‌ر ره‌خنه‌ی توند له به‌رنامه‌كه گیراوه و به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان داوای ده‌ستبه‌جێی وه‌ستاندنی په‌خشی ئه‌و به‌رنامه‌یه ده‌كه‌ن.
یه‌كێك له چالاكوانانی تویته‌ر له‌باره‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه نووسیویه‌تی: "ئه‌مه ته‌نیا هه‌رایه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنییه".
له‌كاتێكدا هه‌ندێكی دیكه سه‌رسوڕمانی خۆیان به‌و به‌رنامه‌یه نیشانداوه و لایكی چاونه‌ترسی میوانه‌كانیان كردووه.
یه‌كێكی دیكه نووسیویه‌تی: به‌داخه‌وه له هه‌ندێك له به‌رنامه‌كان ئه‌كته‌ر ده‌بێته قوربانی و یه‌كێك له‌و به‌رنامانه‌ش به‌رنامه‌ی "طنب رسلان"ـه، كه یاری به مێشكی ئه‌كته‌ر ده‌كات و بیر له ده‌ره‌نجام و لێكه‌وته‌كانی ناكه‌نه‌وه، كه دواتر ئه‌و كه‌سه به‌و هۆیه‌وه تووشی چ نه‌خۆشییه‌ك ده‌بێت، كه دوور نییه ببێته ده‌روازه‌یه‌ك بۆ نه‌خۆشییه‌كانی شه‌كره، په‌ستانی خوێن و شێرپه‌نجه و...هتد.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌دات، ئامانجی ئه‌وانه ته‌نیا بۆ به‌ده‌ستهێنانی ژماره‌یه‌كی زیاتری بینه‌ره، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌ناو ئه‌و بینه‌رانه كه‌سانی ناڕازی و ره‌خنه‌گریش هه‌بن!!
یه‌كێكی دیكه ده‌ڵێت: "هیچ شتێكی چێژبه‌خش له به‌رنامه‌یه‌كدا نییه كه له‌سه‌ر بنه‌مای پێكه‌نین به خه‌ڵك به‌رهه‌م بهێندرێت".
له یه‌كێك له ئه‌ڵقه‌كانی ئه‌و به‌رنامه‌یه عه‌لاء مه‌هاوی، یاریزانی تۆپی پێی عێراقی میوان كراوه و هه‌ردوو چاوی به‌ستراون، له‌كاتێكدا هه‌وڵ ده‌دات كه‌سێك گوێی له ده‌نگی بێت، بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌ست تیرۆریستانی ساخته رزگاری بكه‌ن.
له ئه‌ڵقه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌دا ئه‌كته‌ری عێراقی "نسمه" كراوه‌ته قوربانی، كه ستافی ئه‌و به‌رنامه‌یه به‌وه ئه‌و ئه‌كته‌ره‌یان هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه، كه سه‌ردانی ماڵێك ده‌كه‌ن، گوایا له‌جه‌نگ رایانكردووه، له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌پڕ ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی ساخته ده‌بیستن.
له‌و ساته‌دا ترس و تۆقاندنێكی زۆر ئه‌و ئه‌كته‌ره داده‌گرێت، به‌تایبه‌ت كاتێك چه‌كداره ساخته‌كانی داعش هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵه‌كه و هه‌ردوو چاوی ده‌به‌ستن و وا خۆیان نیشان ده‌ده‌ن، كه چه‌كداری راسته‌قینه‌ی داعشن و داوتریش كه‌مه‌ربه‌ندێكی بۆمبڕیژكراو پێیه‌وه هه‌ڵده‌واسن و پێی ده‌ڵێن: دوای 10 خوله‌كی دیكه ده‌ته‌قێته‌وه.
به‌گویره‌ی میدیا ناوخۆییه‌كان، ئامانجی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و به‌رنامه‌یه كه له كۆتایی هه‌ر ئه‌ڵقه‌یه‌ك نیشان ده‌درێت، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه كه حه‌شدی شه‌عبی به پاڵه‌وان نیشان بده‌ن، كاتێك بۆ رزگاركردنی ئه‌و میوانانه ده‌گه‌نه شوێنی به‌رنامه‌كه، به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له لێكه‌وت و ده‌ره‌نجامه مه‌ترسیداره‌كانی ئه‌و به‌رنامه‌یه و دۆخه ساخته‌كه‌ی به‌رنامه‌كه له‌سه‌ر ده‌روونی میوانه‌كه بكه‌نه‌وه، كه له ئاینده‌دا چی به‌سه‌ر دێت و چ هه‌ستێكی لا دروست ده‌بێت.
H.B