ئهمهریكا ئامادهكاری بۆ كشانهوه له ئهفغانستان دهكات
K24 – ھەولێر:
سوپای ئەمەریكا دەستیانكرد بە كۆكردنەوە و باركردنی كەلوپەلەكانی خۆیان و كۆتاییھێنان بە گرێبەستەكانی ئەو كەسانەی لە وڵاتەكەدا خزمەتیان پێشكەش دەكردن، پێش ئەوەی دەست بە قۆناغی كۆتایی بكەن لە كشانەوە لە ئەفغانستان لە یەكی ئایار، بەپێی بەرپرسێك لە وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا.
ھەرچەندە ئامادەكارییەكان خۆكشانەوە دەكرێن؛ بەڵام ھێزەكانی ئەمەریكا چەند ھەفتەیەك بەر لە وادەكە ناكشێنەوە، بە پێی قسەكانی بەرپرسەكە كە گوتیشی: "ژمارەی ھێزەكان كەم ناكرێنەوە " تا بنكەكانی دیكەش دانەخرێن.
ھەندێك ئاماژە ھەبوون، كشانەوەكە تا 11 ئەیلوول بخایەنێت، كە ھاوكات دەبێت لەگەڵ یادی 20 ساڵەی ھێرشەكانی رێكخراوی قاعیدە بۆ سەر ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و بەو ھۆیەشەوە بوو ئەمەریكا ھێرشی كردە سەر ئەفغانستان.
ھێشتا 2500 سەربازی ئەمەریكایی و 7 ھەزار سەربازی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ئەفغانستان ماون.
سەرچاوە: AP