پۆلیسی ئەمەریكا باوكێكی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئەفریقیایی خاوەن دە منداڵ دەكوژێت
براون كاتێك كوژرا كه هه‌وڵی دا له‌ده‌ست پۆلیس رابكات
K24 – ھەولێر:
لە میانی زیادبوونی نیگەرانی بەرامبەر بە رووداوەكانی تەقەكردن و مامه‌ڵه‌ی پۆلیس لە ولایەتە یەكگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر به ره‌شپێسته‌كان، ویلایەتی نۆرس كارۆلینای كوژرانی داواكراوێكی به‌ڕه‌چه‌ڵك ئەفریقیای لەسەر دەستی پۆلیس بەخۆیەوە بینی.
تۆمی وۆتن، بەرپرسی پۆلیسی كەرتی باسكۆتانك گوتی: یەكێك لە پۆلیسەكانی له ئیلیزابێت ستی له‌كاتی ده‌ستگیركردنی داواكراوێك به‌ناوی ئەندرۆ براون، ته‌قه‌ی له ده‌ستگیركراوه‌كه كردووە و لە ئەنجامدا كوژراوە، ئه‌و رۆژه به خمناك و كاره‌ساتبار وه‌سف ده‌كات.
كەناڵی "دەبلیو ئای ڤی وای"ی تەلەڤزیۆنی ناوخۆیی لە ژماره‌یه شایه‌تحاڵی رووداوه‌كه گواستووەتەوە، براون بەگوللـە پێكێنرا كاتێك ھەوڵی دەدا بە ئۆمبێلی خۆی لەدەست پۆلیس رابكات.
كەنالەكه گوتی: براون لە تەمەنی 40 ساڵیدایە و باوكی 10 منداڵە.
وۆتن بەڵێنی دا، لێكۆڵینەوەكە بە روونی بەڕێوەبچێت. ئاماژەشیكرد، ھێشتا ئەو وینانەی كامێرا‌كان گرتوویانە شی نەكراونەتەوە و نووسینگەی لێكۆڵینەوە لە ویلایەتی نۆرس كارۆلینا كاری لێكۆڵینەوە لەو پرسە دەگرێتە ئەستۆ.
رووداوەكە دوای رۆژێك ھات لە ئیدانەكردنی پۆلیسی پێشوو، دێرێك شۆفین بە كوشتنی جۆرج فلۆید، پیاوه ره‌ش پێسته‌كه‌ی بە بنەچە ئه‌فریقایی، كە كوژرانی لەساڵی رابروود شەپۆلێكی تووڕەبوون و ناڕەزایی لێكەوتەوە و گشت ویلایەتە یەكگرتووەكانی گرتەوە.
كاتژمێرێكیش به‌ر له دەرچوونی بڕیاری دادگا، پۆلیسی ویلایەتی ئۆھایۆ ھەرزەكارێكی رەشپێستی كوشت، كە وا دەھاتە بەرچاو بە چەقۆ ھێرشی كردووه‌ته سەر كەسێكی دیكە.
سەرچاوە: ئەی ئێف پی