پۆلیسی هەولێر روونکردنەوە لەبارەی رووداوی تەقەکردن لە دریم سیتی دەدات
K24- هەولێر:
پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، لە رووداوی تەقەکردنەکەی دریم سیتی شاری هەولێر هیچ کەسێک بریندار نەبووە و نەکوژراوە.
موقەدەم هۆگر عەزیز گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە کوردستان24 راگەیاند، شەڕە تەقە لەنێوان چەند گەنجێک لە دریم سیتی شاری هەولێر روویدا، بەڵام سوپاس بۆ خوا ڕووداوەکە کوژراو و برینداری لێنەکەوتەوە.
وتەبیژی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، چەند میدیایەک، گرتەی ڤیدیۆی تەقەکردنەکەیان بڵاو کردەوە، وایان خستەڕوو کە لە ڕووداوەکە دووکەس کوژراوە، بەڵام ئەمە دوورە لە راستی و ھیچ کەسێک بریندار نەبووە و نەکوژراوە.
هۆگر عەزیز وتیشی، رووداوەکە لەسەر دەماقەڵەی نێوان چەند کەسێک بووە، سکاڵاش تۆمارکراوە و پۆلیسی هەولێر ئەو کەسانە دەستگیردەکات کە لە تەقەکردنەکەدا بەشدار بوون.
H.J