ژاپۆن.. سێ مانگ بەر لە ئۆڵمپیاد حاڵەتی لهناكاوی راگەیاند
تووشبووانی كۆرۆنا لە جۆری خۆگۆڕ لە ژاپۆن زیادی كردووە
K24 – ھەولێر:
ژاپۆن، ئەمڕۆ ھەینی بە ھۆی پەتای كۆرۆنا جارێكی دیكە حاڵەتی لە ناكاوی لە تۆكیۆ و سێ پارێزگای دیكە راگەیاند، ئەمەش لە كاتێكدایە سێ مانگ ماوه بۆ دەستپێكردنی یارییەكانی ئۆڵۆمپیاد، كە بڕیارە لە 23ی تەمووز/ یۆلیۆی 2021 تا تا 8ی ئاب/ ئۆگستی 2021 لە پایتەختی ئەو وڵاتە ئەنجامبدرێت.
سەرۆك وەزیرانی ژاپۆن، یوشیھیدی سوگا گوتی: "ئەمڕۆ بڕیاری حاڵەتی لە ناكاومان دا لە پارێزگاكانی تۆكیۆ، كیوتۆ، ئۆساكا و ھیوگۆ. ئاماژەشی بە زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جۆرە خۆگۆڕەكان كرد.
ئۆڵمپیادی تۆكیۆ، بڕیار بوو ساڵی 2020 ئەنجامبدرێت، بەڵام بەھۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا، بۆ ئەم ساڵ دواخرا، وێڕای، كە ئەم ساڵیش دەنگ ھەبوون بۆ دواخستنی یارییەكان، بەڵام ژاپۆن دژی ئەو بۆچوونانەیە و سوورە لەسەر ئەنجامدانی یارییەكانی ئۆڵمپیاد لەم ساڵدا.