سەدر هێرشی توند دەکاتە سەر ئەو میلیشیایانەی هێزە بیانییەکان دەکەنە ئامانج
"مانەوەی هێزەکانی بیانی، بە سوودی میلیشیاكانە"
K24 - هەولێر
سەرۆکی رەوتی سەدر هێرشی توند دەکاتە سەر ئەو میلیشیایانەی هێزە بیانییەکان دەکەنە ئامانج، بە تێکدانی ئاسایشی عێراق تۆمەتباریان دەکات و بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان.
لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند "چەند لایەنێك دەیانەوێت ئاسایشی وڵات بشێوێنن و هەڵبژاردنەكان دوابخەن و لە رێگەی مووشەكبارانكردنی هێزەکانی بیانی لەلایەن میلیشیاکانەوە، لە كشانەوە پەشیمان ببنەوە".
هەروەها سەدر نوسیوویەتی "مانەوەی هێزەکانی بیانی، بە سوودی میلیشیاكانە، بۆ تێوەگلاندنی عێراقە لە شەڕی نێوان سووریا و ئیسرائیل".