مه‌سرور بارزانی: سەری ڕێز بۆ شەهیدانی کارەساتی بۆردومانکردنی قەڵادزێ دادەنوێنین
K24 - هەولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له ساڵیادی بۆردومانكردنی شاری قه‌ڵادزێ په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت: "سەری ڕێز بۆ شەهیدانی کارەساتی بۆردومانکردنی قەڵادزێ دادەنوێنین".
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامه‌كه‌ی له رێگه‌ی په‌یجی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه: "لە ساڵڕۆژی بۆردومانکردنی شاری قەڵادزێ لە 24ی نیسانی 1974 لەلایەن ڕژێمی دیکتاتۆری بەعسەوە کە بووە هۆی شەهید و برینداربوونی سەدان کەسی بێ‌تاوان کە بەشێکی زۆریان قوتابی زانکۆی سلێمانی بوون کە ئەوکات لە قەڵادزێ بوو، هەروەها لە 24ی نیسانی 1982 ڕژێمی بەعس تاوانێکی دیکەی بەرامبەر شارەکە ئەنجامدا و خۆپێشاندانێکی گوللەباران کرد کە بۆ ڕێزگرتن لە قوربانییانی بۆردومانی قەڵادزێ ڕێکخرا بوو".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدانی ئه‌م دوو كاره‌ساته دادەنوێنین".