وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی هه‌ولێر و به‌غدا دەکات
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران باس هۆكاری سه‌ردانه‌كه‌ی ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاشكرای كرد، بڕیاره محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق بكات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق و هه‌رێم كۆببێته‌وه.
سەعید خەتیبزادە گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئاشکرای کرد بەمەبەستی تاووتوێکردنی دۆخی ناوچەکە بڕیارە رۆژی یەکشەممە 25ی نیسان/ ئه‌پریلی 2021، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی عێراق بکات.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست کوردستان24 کەوتووە، بڕیارە لەو سەردانەیدا، وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی هەرێمی کوردستانیش بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.