تورکیا پێگە و بارەگاکانی پەکەکە لە باشووری کوردستان بۆردومان دەکات

ناوچه‌كانی زاب و قەندیل و مەتین و ئاڤاشین بۆردومان دەکرێن

توركیا بنكه‌ و باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌ بۆردومان ده‌كات
توركیا بنكه‌ و باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌ بۆردومان ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:

تورکیا لە ئۆپەراسیۆنەکەدا به‌ فڕۆکەی "ئێف16" و چەندین هەلیکۆپتەر لەچەند ناوچەیەکی باشووری کوردستان بنکە و بارەگاکانی پەکەکەی بۆردومان كرد.

بەگوێرەی میدیاکانی تورکیا فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەند کاتژمێرێکە بە شێوەیەکی فراوان دەستیان بە بۆردومانکردنی بنکەکانی پەکەکە لە چەند ناوچەیەکی باشووری کوردستان کردووە، بە گوێرەی زانیارییەکان هەریەک لە ناوچەکانی مەتین، ئاڤاشین، زاب و قەندیل بۆردومان دەکات.

پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، (10) فڕۆکەی "ئێف16" و چەندین هەلیکۆپتەر بەشدارییان لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کردووە و هێزەکانی تورکیا لە (3) شوێنی ناوچەکانی مەتین بە دابەزین هێرشەکەیان ئەنجامداوە.

سەربەست سەبری، بەڕێوەبەری شارەدێی "کانی ماسی" بۆ کوردستان24ی گوتی: چەند گوندێکی ناوچەیەکە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکان و هەلیکۆپتەری تورکیاوە لەو پێگانەی بنکەکانی پەکەکەی لێ هەن، بۆردومان کراون.

 

د.ی