مووچەی چەند وەزارەتێک دابەشدەکرێت
وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی مووچەی بڵاوکردەوە
K24 – هەولێر
بەگوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ مووچەی ژمارەیەک وەزارەت دابەش دەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 4ی بڵاوکردووەتەوە، وەک لە خشتەکەدا هاتووە، ئەمڕۆ یەکشەممە مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت:.
-وەزارەتی تەندروستی
-دیوانی وەزارەت و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە
-یەکەی 70 و 80
-وەزارەتی دارایی و ئابووری
-وەزارەتی ناوخۆ
-فەرماندەی زێرەڤانی و بەرگری فریاکەوتن
-لیوای نەوت
-رەگەزنامە
هەر بەپێی خشتەکە رۆژانی داهاتوو تا کۆتایی ئەم هەفتەیە مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.