تۆماس توخێل: گرینگی به قسه‌كانی زێدان ناده‌م
تۆماس توخێل راهێنه‌ری یانه‌ی چێڵسی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌وان خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك یاریزانی نایابن و ده‌توانن شكست به هه‌موو یانه‌یه‌ك بهێنن، ده‌شڵێت: سیسته‌می نوێی چامپیۆنزلیگم هیچ به دڵ نییه و پێموایه تۆپی پێ ده‌كوژێت.
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، 26 نیسانی 2021، له پرێس كۆنفرانسێك له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ریال مه‌درید، تۆماس توخێل راهێنه‌ری چێڵسی جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه هه‌لی بردنه‌وه له‌و یارییه بۆ هه‌ردوولا 50 به 50.
توخێل گوتیشی: ریال مه‌درید له ڕووی هێرشبردنه‌وه زۆر به‌هێزه، ئێمه‌ش له ڕووی به‌رگرییه‌وه زۆر باشین، به‌مه‌ش یارییه‌كه بۆ هه‌ردوو یانه زه‌حمه‌ت ده‌بێت.
له باره‌ی ئه‌گه‌ری دوورخستنه‌وه‌یان له چامپیۆنزلیگ به‌هۆی سووپهرلیگهوه، توخێل به پێكه‌نینه‌وه وه‌ڵامم ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت: ده‌زانم زۆرینه‌ی خه‌ڵكی له‌نده‌ن دڵخۆش ده‌بن ئه‌گه‌ر ئێمه له چامپیۆنزلیگ ده‌ربكرێن، به‌ڵام ئه‌وه هه‌رگیز ڕوونادات، چونكه ئێمه به شایسته‌یی گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و قۆناخه.
توخێل گوتیشی: ئایا یوێفا بۆچوونی یاریزانان و راهێنه‌رانی وه‌رگرتووه له باره‌ی سووپه‌رلیگ؟ بێگوومان نه‌خێر، ئه‌گه‌ر ڕای راهێنه‌ر و یاریزانانی وه‌رگرتبا ئه‌وكات ده‌یزانی چه‌ند كه‌س له‌گه‌ڵ پرۆژه‌ی سووپهرلیگه و چه‌ند كه‌س دژیه‌تی.
توخێل له وه‌ڵامێكی رۆژنامه‌نووساندا گوتی: ده‌زانم له ئیسپانیا ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه كه ناوبژیوانی یارییه‌كه له دژی ریال مه‌درید داندراوه، ته‌نانه‌ت له قسه‌كانی زێدانیش هه‌ستم كرد كه نیگه‌رانه له ناوبژیوان، به‌ڵام من گرینگی به قسه‌كانی زێدان و میدیاكان و هانده‌رانی ریال مه‌درید ناده‌م، ئێمه له‌م قۆناخه ته‌حه‌دا ده‌كه‌ین و ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و ئاسته‌ی هه‌مانه به‌رده‌وام بین، متمانه‌ی ته‌واویشم به ناوبژیوانه‌كانی یوێفا هه‌یه كه كاره‌كانی خۆیان به رێژه‌ی 100% به خاوێنی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
توخێل هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه رێگایه‌كی سه‌ختیان له چامپیۆنزلیگ بڕیوه و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه یاریی كۆتایی، ده‌شڵێت: هه‌فته‌ی رابردوو شكستمان به یانه‌ی مان سیتی هێنا كه باشترین یانه‌ی ئه‌مساڵی ئه‌ورووپا و ئێستاش بۆ ریال مه‌درید ئاماده‌ین.
بڕیاره سبه‌ی سێشه‌ممه له كاتژمێر 10:00ـی شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، له یاریی چوونی قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ له یاریگه‌ی ئالفرێدۆ دی ستێفانۆ ریال مه‌درید میوانداریی چێڵسی بكات.