مۆرینیۆ مه‌رجی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ راهێنه‌رایه‌تی هه‌یه

خۆزێ مۆرینیۆی راهێنه‌ری پورتوگالی دوای دوور خستنەوەی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەی تۆتێنهامی له‌نده‌نی، نایەوێت پەلە لە گەڕانەوەی بۆ یاریگاکان بکات، ده‌شڵێت: حه‌ز ده‌كه‌م ریال مه‌درید بگاته یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ.
دوای درووخستنەوەی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەی تۆتێنهام، خۆزێ مۆرینیۆ راهێنەری پۆرتوگاڵی لە یەکەم دەرکەوتنیدا بە ماڵپەری تایمزی بەریتانی گووتووە، نایەوێت پەلە لە گەڕانەوە بکات و دەیەوێت ماوەیەکی باش پشوو بدات و ئەگەر وەرزی داهاتووش بریاری گەڕانەوە بدات، ئەوا لەگەل یانەیەک دەست پێدەکات کە هەموو داواکارییەکانی جێبەجێ بکات، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت ئەو راهێنەرە تاوەکو وەرزی داهاتوو راهێنەرایەتی هیچ یانەیەک نەکات.
مۆرینیۆ له وه‌ڵامێكدا ده‌ڵێت: په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزم له‌گه‌ڵ یانه‌كانی چێڵسی و ریال مه‌درید ماوه، به‌ڵام حه‌ز ده‌كه‌م یانه مه‌دریدییه‌كه بگاته یاریی كۆتایی.
مۆرینیۆ بەهۆی ئەنجامە لاوازەکانی، شەش رۆژ پێش یاری کۆتایی جامی کاراباو لە نێوان یانەکەی پێشووی و مانچێستەر سیتی، لە پۆستەکەی دوور خرایەوە، دوای دوورخرانه‌وه‌ی مۆرینیۆ، تۆتێنهام له یاریی كۆتایی جامی كاراباو تووشی شكست هات و نازناوه‌كه‌ی له‌ده‌ست دا.