راپۆرتێك نهێنییه كاره‌ساتباره‌كانی ناو گرتووخانه‌كانی عێراق ئاشكرا ده‌كات
هه‌ڕه‌شه له كه‌سوكاری قوربانیان ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی سكاڵا له دادگا تۆمار نه‌كه‌ن بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كردن له چۆنیه‌تی مردنی كه‌سه نزیكه‌كانیان.. ئاسه‌واری ئه‌شكه‌نجه‌دان و شكانی ئێسقان له‌سه‌ر جه‌سته‌ی مردووه‌كان دیاره
K24- هه‌ولێر:
له نوێترین ئه‌و ره‌خنانه‌ی له‌بواری مافی مرۆڤ ئاراسته‌ی عێراق ده‌كرێن، روانگه‌ی مافی مرۆڤی عێراقی "ئافاد" جه‌خت له‌سه‌ر پێشێلكاریی گه‌وره‌ی دژ به مافی مرۆڤ له گرتووخانه‌كانی عێراق ده‌كاته‌وه، كه به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌دانه‌وه ده‌یان زیندانی گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌گویره‌ی راپۆرتێكی پێگه‌ی "حوڕه" ئه‌و روانگه‌یه له‌سه‌ر زاری ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق، كه ناوه‌كانیان ئاشكرا نه‌كردووه، گواستییه‌وه، "له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان له‌ناو زیندانه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق و ناوه‌نده‌كانی لێكۆڵینه‌وه زۆر زیادی كردووه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌دانی به‌رنامه بۆ داڕێژراو، له‌سێداره‌دان و خراپی دۆخی مرۆیی ناو زیندانه‌كان".
روانگه‌ی ناوبراو بڵاویكرده‌وه، "به‌گوێره‌ی فه‌رمانگه‌كانی پزیشكیی داد، جه‌سته‌ی ژماره‌یه‌ك له قوربانییه‌كان ئاسه‌واری لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌دان له‌سه‌ر ناوچه‌ی كه‌مه‌ر (ناوقه‌د)، ئه‌ندامی زاوزێ، خواره‌وه‌ی پشت و شكان له بڕبڕه‌كانی مل دیاره و هه‌ندێكی دیكه به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن، ژه‌هراویبوونی خۆراك و خوێن ڕێزی ناوه‌وه كه ئاماژه به هۆكاره‌كه‌یان نه‌كراوه، گیانیان له‌ده‌ستداوه".
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه 60 حاڵه‌تی مردن
رۆژنامه‌نووس زیاد سنجری، گوته‌بێژ به‌ناوی روانگه‌كه له لێدوانێكدا بۆ پێگه‌ی "حوڕه" روونیكرده‌وه، "له 5ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری ئه‌مساڵه‌وه رێژه‌ی مردن له‌ناو گرتووخانه‌كانی عێراق رووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه، به‌شێوه‌یه‌ك ژماره‌ی مردن گه‌یشتووه‌ته 60 كه‌س و زۆرترینیشیا له مانگی ئازار/ مارسی ئه‌مساڵ تۆماركراون".
سنجری گوتی: "تۆماره‌كان ده‌ریده‌خه‌ن، زیاتر له نیوه‌ی قوربانیان له ته‌مه‌نی ناوه‌ڕاستن (35 بۆ 50 ساڵی) و پێشتر هیچ نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌ن و نیشانه‌ی لابه‌لایان نه‌بووه"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "زۆرترین ژماره‌ی مردن له هه‌ردوو زیندانه‌كانی ناسریه (الحوت) و تاجی له به‌غدا تۆماركراون".
ئاشكراشیكرد، "رێژه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و زیندانیانه‌ی به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌دانه‌وه گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، له ناوه‌نده‌كانی لێكۆڵینه‌وه له به‌عقوبه و ته‌سفیراته‌كانی روسافه، رومادی و حلله تۆمارده‌كرێن".
سنجری گوتی: "دۆخی كاره‌ساتبار و حاڵه‌ته‌كانی ئه‌شكه‌نجه‌دانی توند پێویستی به هه‌ڵوێستێكی نوێیه، كه پێویسته حكومه‌ت كوشتنی زیندانییه‌كان بوه‌ستێنێت و ئه‌و كه‌مته‌رخه‌مییه مه‌به‌ستداره‌ش بوه‌ستێنێت، كه له‌ڕووی پزیشكییه‌وه به‌رامبه‌ر به زیندانییه‌كان ده‌كرێت".
"هیچ حاڵه‌تێكی ئه‌شكه‌نجه‌دان نییه"
له به‌رامبه‌ردا چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی پله باڵای وه‌زاره‌تی داد تایبه‌ت بۆ پێگه‌ی حوڕه ره‌تیانكرده‌وه، "هیچ حاڵه‌تێكی ئه‌شكه‌نجه‌دان یان سه‌رپێچیكردنی یاسا له‌ناو گرتوخانه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه‌یان هه‌بێت" و جه‌ختیان كرده‌وه، "كێشه‌ی هه‌ره گه‌وره‌ی زیندانه‌كان قه‌ره‌باڵغی و لاوازی پێداویستییه پزیشكییه‌كانه".
به‌گوته‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه، "پێویسته جیاكاری له نێوان زیندانییه‌كاندا بكرێت، هه‌ندێكیان له قۆناغی لێكۆڵینه‌وه‌ن و سه‌ر به وه‌زاره‌تی داد نین، به‌ڵكو په‌یوه‌ستن به ده‌زگاكانی پاراستنی یاسا، وه‌ك وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ده‌زگاكانی دژه‌تیرۆر، هه‌ندێكی دیكه‌ش سزای خۆیان به‌سه‌رده‌به‌ن، كه ته‌نیا ئه‌وانه‌ن ده‌كه‌ونه ژێر سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌تی داد".
سه‌باره‌ت به بوونی حاڵه‌ته‌كانی ئه‌شكه‌نجه‌دان و مردنی بێ پاساو له زیندانه‌كان، سه‌رچاوه‌كان رایانگه‌یاند: "لێره‌دا تێكه‌ڵاوییه‌ك هه‌یه، هه‌ندێك جار كه بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك ته‌رمی مردووێك له‌سه‌ر لاته‌نیشتێك بهێڵرێت، په‌ڵه‌ی خوێناوی له‌سه‌ر جه‌سته‌ی ده‌رده‌كه‌وێت و وه‌ك شوێنه‌واری ئه‌شكه‌نجه‌دان دیار ده‌بێت، كه ته‌نیا پزیشكی داد ده‌توانێت ئه‌و راستییه ئاشكرا بكات".
ئه‌و سه‌رچاوانه دووپاتیانكرده‌وه، "هیچ حاڵه‌تێكی ئه‌شكه‌نجه‌دان و كوشتنی مه‌به‌ستدار به‌رامبه‌ر به زیندانیانی ناو گرتووخانه‌كانی سه‌ر به‌و وه‌زاره‌تی داد نه‌بووه".
45 هه‌زار زیندانی له عێراق
به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كێك له گرتووخانه‌كانی عێراق بۆ پێگه‌ی "حوڕه" ئاشكرایكرد، "هه‌ڵبه‌ته ده‌بێت باسی كیشه‌كانی قه‌ره‌باڵغی و نه‌بوونی پێداویستی پزیشكی له‌ناو گرتووخانه‌كان بكه‌ین".
ئه‌و به‌رپرسه كه نه‌یویست ئاماژه به ناوی بكرێت، گوتی: "دۆخی هه‌ر زیندانییه‌كیش وه‌ك دۆخی هه‌ر هاووڵاتییه‌كی دیكه‌یه، له‌وانه‌یه تووشی حاڵه‌تی مردن ببێت، ئێستا نزیكه‌ی 45 هه‌زار زیندانی له گرتووخانه‌كانی عێراق هه‌ن، كه له‌وانه‌یه به‌هۆی ژماره‌ی زۆری زیندانییه‌كان و قه‌ره‌باڵغییه‌وه، هه‌ندێكیان تووشی نه‌خۆشییه‌كانی وه‌ك هه‌ستیاری و پووكانه‌وه‌ی پێست و نه‌خۆشییه‌كانی دیكه ببن".
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، "به‌شێك له زیندانییه‌كان نه‌خۆشی درێژخایه‌نی وه‌ك په‌ستانی خوێن و شه‌كره‌یان هه‌یه، له‌به‌رامبه‌ریشدا خزمه‌تگوزاری پزیشكی له‌و گرتووخانانه له‌ئاستی پێویستدا نییه" و ئاشكرایكرد، "به‌مدواییانه یه‌كێك له زیندانیانی ناو ئه‌و گرتووخانه‌یه‌ی كه به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، به‌هۆی نه‌خۆشی شه‌كره گیانی له‌ده‌ستداوه".
گوتیشی: "هه‌ندێك جار شه‌ڕی نێوان زیندانییه‌كانیش ده‌بێته هۆی مردنیان، چونكه له ژینگه‌یه‌كدا ده‌ژین، كه به نه‌گونجاو، توندوتیژ و تایفه‌گه‌ری جیا ده‌كرێته‌وه"، جه‌ختیشی كرده‌وه، "ئه‌و زانیارییانه‌ی باس له حاڵه‌ته‌كانی ئه‌شكه‌نجه‌دان و مردن ده‌كه‌ن، پێویسته له‌به‌رده‌م دادگای تایبه‌تمه‌ند یه‌كلایی بكرێنه‌وه".
هه‌روه‌ها گوتی: "له‌كاتی بوونی هه‌ر حاڵه‌تێكی مردن له‌ناو گرتووخانه‌كان، ژماره‌یه‌ك رێكار ده‌گیرێنه‌به‌ر، یه‌كه‌میان لێكۆڵینه‌وه‌ی ئیدارییه، پاشان پێداچوونه‌وه بۆ كامێراكانی چاودێری و له كۆتاییشدا به‌رزكردنه‌وه‌ی راپۆرتی به‌رایی پزیشكی و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئیداری بۆ داواكاری گشتی".
"دۆخی زیندانیكردن پێچه‌وانه‌ی یاسایه"
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سنجری گوتی: "هه‌ڕه‌شه له كه‌سوكاری قوربانیان ده‌كرێت و فشاریان ده‌خه‌نه سه‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی سكاڵا له دادگا تۆمارنه‌كه‌ن بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كردن له چۆنیه‌تی مردنی قوربانییه‌كان"، جه‌ختیشی كرده‌وه، "دۆخی زیندانیكردن پێچه‌وانه‌ی یاسا و جاڕنامه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه".
هه‌روه‌ها داوایكرد، "لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له‌و بابه‌ته بكرێت، به‌تایبه‌ت كه به‌شێكی زیندانیان تووشی په‌تای كۆرۆنا بوونه و هیچ چاره‌سه‌رێكی پزیشكی و ئۆكسجین له كاتی هه‌ناسه ته‌نگی بۆیان دابین نه‌كراوه".
جێگای ئاماژه‌یه، ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نییه ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق به پێشێلكردنی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ له زیندانه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كرێن، پێشتریش چه‌ندین جار په‌نجه‌ی ئه‌و تۆمه‌ته بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق درێژكراوه.
به‌ر له ئێستاش روانگه‌ی عێراقی بۆ مافی مرۆڤ "ئافاد" چه‌ند وێنه‌یه‌كی ناو گرتووخانه‌كانی بڵاوكردووه‌ته‌وه، له دیمه‌نه‌كانیدا رێژه‌ی قه‌ره‌باڵغی ناو گرتووخانه‌كان نیشان ده‌درێت، به‌تایبه‌ت زیندانی رووداوه‌كان (سجون الأحداث).
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و وێنانه‌ش به‌هۆی خستنه‌ڕووی دۆخی مرۆیی ناو گرتووخانه‌كان، كاردانه‌وه‌ی توند و تووڕه‌ییه‌كی زۆری له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌دوای خۆیدا هێنا.
H.B