بارزانی: داعش دوژمنی ههمووانه بهڵام تهنها پێشمهرگه شهڕ دهكات
.jpg)
K24 - ههولێر:
باڵیۆزی رۆمانیا لە عێراق لەمیانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە سەڵاحەدین، رایگەیاند کە وڵاتەکەی نیگەرانە لە رووداوەکان و ئاڵۆزییەکانی ئەمدواییەی بەغدا.
ئەمڕۆ شەممە، بارزانی لەگەڵ جاکوب پرادا باڵیۆزی ڕۆمانیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کۆبوویەوە.
بارزانی رایگەیاند، داعش دوژمنی ھاوبەشی ھەموو مرۆڤایەتییە و گوتی: "لە راستیدا ئەوە پێشمەرگەیە شەڕ دەکات و خوێن دەدات بۆیە پێویستە ھاوکاریکردنی پێشمەرگە زیاتر بێت و بگاتە ئاستی پێویست".
لەکۆبوونەوەکەدا، باڵیۆزی ڕۆمانیا راگەیاند وڵاتەکەی لە چوارچێوەی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش وەك ھاوبەشێك دەڕوانێتە کوردستان و بەردەوام دەبێت لە ھاوکاریکردنی ھەرێم لە شەڕی دژی داعش و نیگەرانیی خۆیشی لە بارەی دوا پێشھاتە سیاسییەکانی عێراق ڕاگەیاند.