ساخته‌كارێك به پله‌ی عه‌مید له كه‌ركووك ده‌ستگیركرا
خۆی وه‌ك ئه‌فسه‌رێكی پله باڵا ناساندوهوه و به ناوی دامه‌زراندن پاره‌ی له خه‌ڵك وه‌رگرتووه
K24 - هه‌ولێر:
ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، هێزه ئه‌منییه‌كان كه‌سێكیان لە کەرکووك دەستگیرکرد، کە خۆی وەک عەمیدێکی هێزی هەواڵگریی "هەڵۆی کەرکووك" ناساندووە و لەگەڵ چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی پارێزگای كه‌ركووكیش كۆبووه‌ته‌وه، ئه‌و كه‌سه توانیویه‌تی بڕێك پاره له هاووڵاتیان وه‌ربگرێت، به‌ناوی ئه‌وه‌ی له وه‌زارتی ناوخۆ دایانده‌مه‌زرێنێت.
له به‌یاننامه‌یه‌كه‌ی ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق هاتووه، كه‌سێكی ساخته‌كاریان ده‌ستگیركردووه، كه پله‌ی عه‌میدی به‌ستووه و پاره‌ی له‌خه‌ڵك وه‌رگرتووه، گوایه له وه‌زاره‌تی ناوخۆدا دایانده‌مه‌زرێنێت، بۆیه هێزه ئه‌منییه‌كانی كه‌ركووك، به‌پێی مادده‌ی (261)ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ئه‌و كه‌سه‌یان ده‌ستگیر كردووه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، ساخته‌كاره دانی به‌وه ناوه، له رێگه‌ی خۆناساندنی وه‌ك ئه‌فسه‌رێكی پله باڵا، پاره‌ی له چه‌ند كه‌سێك وه‌رگرتووه، به‌ڵێنی به چه‌ند كه‌سێكیش داوه له وه‌زاره‌تی ناوخۆدا پله‌كانیان به‌رز بكاته‌وه.
د.ی