زێدان ههواڵێكی خۆش و كومان ههواڵێكی ناخۆشی پێگهیشت

هاندهرانی یانهی ریال مهدرید ئهم بهیانییه ههواڵێكی خۆشیان پێگهیشت و یهكێك له كاریگهرترین ئهستێرهكانیان بۆ گهڕایهوه، به پێچهوانه ئهم بهیانییه ههواڵهكان بۆ هاندهرانی بارسێلۆنا جێگهی دڵتهنگی بوو.
كهناڵی چیرینگیتۆی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه ئەگەر هەیە جۆردی ئالبا لە یاریی لوتکەی بارسێلۆنا بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید نەتوانێت یاریی بکات.
جۆردی ئالبا بەگریکاری بارسێلۆنا لە یاریی یانەکەی بەرامبەر ڤاڵینسیا تووشی پێکان بووە و بەرنامەی ئێلچیرینگیتۆی ئیسپانیایش ڤیدیۆیەکەی ئەم یاریزانەی بڵاو کردووەتەوە لە کاتی چوونە دەرەوە لە یاریگا ئالبا ناتوانێت بە باشی بڕوات پێدەچێت لە قاچی چەپی تووشی پێکان بووبێت.
لە بەرنامە بەناوبانگەکەی ئیسپانیا ئاماژە بەوە دەکرێت گومان دەکرێت ئالبا له یاریی شهممهی داهاتوو بەرامبەر ئاتلێتیکۆ یاریی بکات و ئەمەش یانە کەتەلۆنییەکە تووشی قەیران دەکات، کە ئەم یارییە چارەنووسسازە بۆ بلاوگرانا بە دۆڕانی لەم یارییە ئەگەر هەیە لە ململانێی بردنەوە یلالیگا دوور بکەوێتەوە.
له لایهكی دیكهیشهوه فێرلان مێندی دوای نزیكهی مانگێك دابڕان بەشداری راهێنانە بە کۆمەڵەکانی ریال مەدریدی کرد و زیدانی راهێنهری ئهو یانهیه هیوادارە ئەم یاریزانە و سێرجیۆ رامۆس بەرامبەر چێڵسی ئامادەبن.
ریال مەدرید دوو رۆژە بە چری راهێنان بۆ رووبەرووبوونەوەی چێڵسی ئینگلیزی دەکات کە بڕیارە ئەم دوو یانەیە لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ لە رۆژی چوارشەممە رووبەڕوو ببنەوە.
مێندی و رامۆس بەبێ کێشە بەشداری مەشقەکانی ئەمڕۆیان کرد دوای ئەوەی دوێنی بە تەنیا لە هۆڵی وەرزشی یانەکە راهێنانیان کرد.
بەڵام چارەنووسی رافایل ڤاران بۆ ئەم یارییە هێشتا نادیارە کە ئەم بەرگریکارە فەرەنسیە لە یارییەکەی بەرامبەر ئۆساسۆنا بەهۆی پێکانەوە یارییەکەی تەواو نەکرد.