محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود: هه‌رێمی كوردستان پێویستی به ئه‌نجوومه‌نێكی سیاسی لایه‌نه‌كانه
یاسای هه‌ڵبژاردن بۆ بچووككردنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمه. عێراق له 18 بازنه‌وه كراوه به 83 بازنه ئه‌مه‌ش به زیانی كورد ده‌شكێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود، سكرتێری حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان له میانی به‌شداریكردنی له "ژووری هه‌واڵی كوردستان24" رایگه‌یاند، سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ لای لایه‌نه سیاسییه‌كان گرنگه. گوتیشی: پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی عێراق به زیانی كورد ده‌شكێته‌وه و كورد له رووی ژماره‌وه بچووكتر ده‌بێته‌وه. روونیشیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر پرسی ده‌ستوور له هه‌رێمی كوردستان بێته پێشه‌وه، ئه‌و له‌گه‌ڵ سیسته‌مێكی سیاسی په‌رله‌مانییه، به مه‌رجێك سه‌رۆكی هه‌رێم له رێی ده‌نگدانی راسته‌وخۆوه هه‌ڵبژێردرێت. به پێویستیشی زانی له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجوومه‌نێكی سیاسی پێكبهێنرێت.
له باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ سلێمانی محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود گوتی: سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ سلێمانی و بۆ لای لایه‌نه‌كان ئاساییه، پێش ماوه‌یه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم بانگهێشتی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كرد. چوارچێوه‌یه‌ك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی سیاسی لایه‌نه‌كان و پرسی ده‌ستوور و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا تاوتوێ كرا. دواتر سه‌رۆكی هه‌رێم بڕیاری دا یه‌ك یه‌ك سه‌ردانی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان بكات بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه ئاگاداری بۆچوونه‌كانیان بێت.
هه‌روه‌ها گوتی: پێویست بوو پێشتر هه‌نگاوی گرنگتر بنرێت. له عێراق پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ده‌چێت. یاسای هه‌ڵبژاردن بۆ بچووككردنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمه. عێراق له 18 بازنه‌وه كراوه به 83 بازنه و ئه‌مه‌ش له مووسڵ، تكریت، دیاله، كه‌ركووك، سه‌لاحه‌ددین و به‌غدا ده‌نگی كورد ده‌فه‌وتێت. شیعه و سوننه لیستی بیست و سی لایه‌نییان درووستكردووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه له كوردستان نه‌كرا ته‌نیا بۆ كه‌ركووك و ناوچه دابڕاوه‌كان یه‌ك لیستی درووست بكرێت.
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود روونیكرده‌وه، له یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی 2005 له 275 كورسی كورد 77 كورسی هێنابوو. ئه‌گه‌ر عێراق یه‌ك بازنه بێت كورد ده‌توانێت 85 كورسی به‌ده‌ستبهێنێت. واته له هه‌ندێك شاری عێراق به 2500 ده‌نگ كورسییه‌ك به‌ده‌ست دێت، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان به تا 40 بۆ 50 هه‌زار ده‌نگ كورسییه‌ك به‌ده‌ست دێت.
جاران قه‌واره سیاسییه‌كان له به‌غدا كۆده‌بوونه‌وه، كێشه‌یه‌كیان چاره‌سه‌ر ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا ده‌نگدان به كاندیده و ئه‌وه نه‌ماوه. هه‌روه‌ها له زۆر ناوچه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌نگی كورد ده‌فه‌وتێت و لیسته كوردییه‌كان گه‌وره نین و ده‌نگیش بۆ لیسته گه‌وره‌كان ده‌ڕوات.
له باره‌ی ئه‌وه‌ی تا چه‌ند گه‌شبینه به‌وه‌ی كورد ئه‌مجاره یه‌كده‌نگ ده‌بێت، محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود گوتی: خۆشی ساڵ له‌سه‌ره‌تاوه دیاره، ئێستا كه‌س ئاماده نییه له یه‌ك لیستدا بێت، بۆیه ئاسان نییه دواتر بتوانن به‌یه‌كه‌وه بن. ئه‌گه‌ر بتوانرێت ئه‌و سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ لای حزبه سیاسییه‌كان بتوانن ئه‌نجوومه‌نێكی سیاسی درووست بكه‌ن و هه‌موو لایه‌نه‌كانی تێدا به‌شدار بێت، ره‌نگه بتوانرێت ئه‌وه یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی دیكه. پێم وایه باشترین چاره‌سه‌ر درووستكردنی ئه‌نجوومه‌نی سیاسییه و هه‌روه‌ها پێویسته چه‌ند ئه‌نجوومه‌نێكی دیكه‌ش درووست بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان خۆی به به‌شدار له درووستكردنی بڕیاری سیاسی بزانێت.
سه‌باره‌ت به ئه‌نجوومه‌نه‌كه و ورده‌كاری پێكهێنانی گوتی: ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه دادوه‌ری و په‌رله‌مانی و حكومه‌تی نابێت. ئه‌نجوومه‌نی لایه‌نه سیاسییه‌كانه و له ئێران ئه‌نجوومه‌نی خوبرگان هه‌یه و ده‌سه‌ڵاتی له رابه‌ر زیاتره و له ئه‌مه‌ریكا پیران هه‌یه و ده‌سه‌ڵاتی له سه‌رۆكی وڵاته‌كه زیاتره. له به‌ریتانیا لۆردات هه‌یه. له ئه‌فغانستان كه وڵاتێكی دواكه‌وتووه، ئه‌نجوومه‌نێكی وا هه‌یه و له توركیا ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه و ئێمه‌ش له‌و جیهانه به‌ده‌ر نین و پێویسته شتێكی له‌و جۆره‌مان هه‌بێت.
له باره‌ی ئه‌نجامی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و گۆڕینی هاوكێشه یاسییه‌كان، محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود گوتی: هێشتا گومانم هه‌یه هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا بكرێت. چونكه شه‌ش مانگی ده‌مێنێت بۆ هه‌ڵبژاردنی ئاسایی. ئایا ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ست له ناز و نیعمه‌تی خۆیان هه‌ڵده‌گرن. ئایا چی ده‌گۆڕێت، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن شه‌ش مانگ پێش واده‌ی خۆی بكرێت. هیچ شتێك له عێراق ناگۆڕێت، 10 هه‌ڵبژاردنی دیكه‌ش بكرێت هیچ ناگۆڕێت. ده‌ستوور كاری پێ ناكرێت، جا هه‌ڵبژاردن چی ده‌گۆڕێت؟.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، نوێنه‌ران 3 رۆژ پێش هه‌ڵبژاردن خۆیان هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه، خاتری میلله‌تیان گرتووه، چونكه ئه‌سته‌مه ده‌ست له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان هه‌ڵبگرن.
له باره‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، گوتی: ده‌ستوور گرنگه، ناكرێت سیسته‌می سیاسی بێ ده‌ستوور بێت. به رای من پێویسته له ده‌ستووری هه‌رێمدا سیسته‌م په‌رله‌مانی بێت و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش پێم باشه به ده‌نگدانی راسته‌وخۆ بێت چونكه دیموكراسیتریشه. جاری پێشوو بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم 17 كه‌س خۆی هه‌ڵبژارد بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ببرێته په‌رله‌مان ته‌نیا ده‌بێت كاندیدی پارتی یان یه‌كێتی بێت.