لیژنەی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەی ئیبن خەتیب بڕیاری دا و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیری ته‌ندرووستی په‌سندكرا
لیژنەی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەی ئیبن خەتیب بڕیاری دا
K24 – ھەولێر:
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی كۆبووه‌وه و له باره‌ی رووداوی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی ئیبن خه‌تیب ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد.
له‌و بڕیارانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ده‌ریكردووه، پابه‌ندكردنی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی به‌سه‌پاندنی سزای رێكاری ده‌رهه‌ق به‌هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه و یاریده‌ده‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیب و هه‌روه‌ها له‌كارلادانی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی ره‌سافه‌یه.
هه‌ر له‌بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا هاتووه، كۆتاییهێنان به بڕیاری ده‌ستله‌كارهه‌ڵگرتنی وه‌زیری ته‌ندرووستی و پارێزگاری به‌غدا، ئه‌گه‌رچی له بڕیاره‌كانی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیری ته‌ندروستی تێدا نه‌بووه، به‌ڵام حه‌سه‌ن ته‌میمی خۆی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌شكردووه و سه‌رۆك وه‌زیران مسته‌فا كازمیش ره‌زامه‌ندی له‌سه‌رداوه.
نزیكه‌ی 10 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر ئاگر له نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیب كه‌وته‌وه و له ئه‌نجامدا، 82 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، و 110 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.