به‌هۆی شه‌ڕی په‌كه‌كه و توركیا گوندێكی سنووری كانی ماسێ چۆڵكرا
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه ئه‌و گونده بووه‌ته گۆڕه‌پانی جه‌نگی له نێوان په‌كه‌كه و سوپای توركیا

K24- دهۆك:
به‌هۆی شه‌ڕی په‌كه‌كه و سوپای توركیا ئه‌مشه‌و گوندی كێسته له سنووری ناحیه‌ی كانی ماسێی سه‌ر به قه‌زای ئامێدی به‌ته‌واوه‌تی له‌لایه‌ن گوندنشینانه‌وه چۆڵكرا.
په‌یامنێری كوردستان24 له سنووره‌كه له‌سه‌ر زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕ و بۆردومانه‌ی له نێوان چه‌كدارانی په‌كه‌كه و سوپای توركیا له ناوچه‌كه ده‌گوزه‌رێت، هه‌روه‌ها چڕی بۆردومانه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر پێگه‌كانی په‌كه‌كه له ناوچه‌كه، ئه‌مشه‌و گوندی كێسته له سنووری كانی ماسێ به‌ته‌واوه‌تی چۆڵكرا و گوندنیشینان به‌هۆی دۆخی مه‌ترسیداری شه‌ڕ، ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووه.
وه‌ك په‌یامنێری كوردستان24 ئاماژه‌ی پێدا، ماوه‌ی چەند رۆژێکە ئه‌و گونده بووه‌تە گۆڕەپانی شه‌ڕ و ململانێی نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا و ترس و دڵه‌ڕاوكێش له‌ناو گوندنشینانی ته‌واوی ناوچه‌كه بڵاوبووه‌ته‌وه.
گوندی کێستە ده‌كه‌وێته ده‌ڤه‌ری به‌رواری باڵا له سنووری ناحیه‌ی كانی ماسێی سه‌ر به قه‌زای ئامێدی، چەند رۆژێکە بووه‌تە گۆڕەپانی شەڕیکی قوورسی نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا و لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا سوپای تورکیا چەند ئۆپراسیۆنێکی دابەزینی ئاسمانی لە نزیك ئەو گوندە ئەنجامداوە و چەند بنکەیەکی سه‌ربازیشیان لەو ناوچەیە جێگیر كردووه.
H.B