به‌غدا بۆ ناتۆ: هیچ هێزێكی شه‌ڕكه‌رمان ناوێ
راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق، قاسم ئه‌عره‌جی رایگه‌یاند، به‌غدا نایه‌وێت هیچ هێزێكی شه‌ڕكه‌ر له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی بمێننه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق، قاسم ئه‌عره‌جی رایگه‌یاند، به‌غدا نایه‌وێت هیچ هێزێكی شه‌ڕكه‌ر له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی بمێننه‌وه.
ئه‌عره‌جی گوتیشی: ئێمه ده‌مانه‌وێت ته‌نیا وه‌ك ئه‌ركی راوێژكاری بیانییه‌كان بمێننه‌وه.
نووسینگه‌ی ئه‌عره‌جی، بڵاویكرده‌وه، كه ئه‌مڕۆ ئه‌عره‌جی پێشوازی له سه‌رۆك ئه‌ركانی په‌یمانی ناتۆ، ئه‌دمیراڵ یواكیم رۆڵ كردووه.
له كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیان هه‌ردوولا باسیان له‌هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی و سه‌ربازی به‌غدا و ناتۆ كردووه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه، ئه‌عره‌جی رایگه‌یاندووه، كشانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ پاراستنی سه‌قامگیری عێراق.
ئه‌عره‌جی گوتیشی: هیچ نیازێك بۆ زیادكردنی ژماره‌ی سه‌ربازانی بیانی له عێراق نییه.