ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری له عێراق ئاماژه به رێژه‌یه‌كی مه‌ترسیداری به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌كات
نزیكه‌ی نیوه‌ی گه‌نجانی عێراق ئاڵووده‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر بوونه.. چیتر عێراق ته‌نیا ده‌روازه‌ی بازرگانیكردن نییه به مادده هۆشبه‌ره‌كان.. ئێستا بووه‌ته گه‌وره‌ترین وڵاتی به‌كاربه‌ری ئه‌و ماددانه
K24- هه‌ولێر:
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری له عێراق رایگه‌یاند، رێژه‌ی ئاڵووده‌بوونی گه‌نجان به مادده هۆشبه‌ره‌كان له سه‌رانسه‌ری وڵات به 50% مه‌زه‌نده ده‌كرێت و هۆكاره‌كه‌شی بۆ خراپی دۆخی ئابووری له وڵات گه‌ڕانده‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری له‌سه‌ر زاری نه‌بیل تائی، دادوه‌ری دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی موسه‌یب له بابل گواستییه‌وه، "پێشبینی ده‌كرێت رێژه‌ی ئاڵووده‌بوون له‌ناو گه‌نجانی عێراقی گه‌یشتبێته 50%، به‌ڵام تا ئێستا ئاماره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌وباره‌یه‌وه له‌به‌رده‌ست نین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "ئه‌وانه‌ی بازرگانی به مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه ده‌كه‌ن و به‌كاری ده‌هێنن له هه‌موو ناوچه‌كان به‌ربڵاون و ته‌نیا له ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو نین، به‌ڵام ده‌توانین بڵێین: رێژه‌ی هه‌ره زۆریان كه به 70% مه‌زه‌نده ده‌كرێت، له ناوچه هه‌ژارنشینه‌كان و ئه‌و ناوچانه‌ن، كه ئاستی بێكاری تێیاندا زۆر به‌رزه، هه‌روه‌ها ئه‌و ناوچانه‌ش كه كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی تێیاندا به‌ربڵاون".
تائی گوتی: "خراپی دۆخی ئابووری و به‌رزی رێژه‌ی بێكاری بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی زۆرێك له گه‌نجان په‌نا بۆ به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ببه‌ن، ئه‌وه‌ش به‌وه‌ی كه وا بیر ده‌كه‌نه‌وه، به به‌كارهێنانی ئه‌و ماددانه نه‌هامه‌تییه‌كانیان له‌بیر ده‌كه‌ن".
ئاشكراشیكرد: "چیتر تاوانه‌كانی مادده هۆشبه‌ره‌كان ته‌نیا له ره‌گه‌زی پیاوان قه‌تیس نه‌ماون، به‌ڵكو ئێستا له‌ناو ئافره‌تانیش تێبینی ده‌كرێت و پێشبینی ده‌كرێت هۆكاره‌كه‌ی بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و ماددانه له جیهان بگه‌ڕێته‌وه، هه‌روه‌ها به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی ته‌كنه‌لۆژیا و ئاسانكاری له گه‌یاندنیش رۆڵێكی زیندوو له ئاسانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ماددانه ده‌گێڕن".
ئه‌و دادوه‌ره عێراقییه دووپاتیكرده‌وه، "ئێستا رێژه‌ی كه‌یسه‌كانی مامه‌ڵه‌كردن و به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كان له دادگاكان له ئاستێكی به‌رزدایه و كێرڤی ئاماره‌كه‌ش له هه‌ڵكشانی به‌رده‌وامدایه".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه‌یه‌كه دوای ساڵی 2003 عێراق به ده‌روازه‌ی به‌قاچاغبردنی مادده هۆشبه‌ره‌كان له ئێران و ئه‌فغانستانه‌وه بۆ ئه‌وروپا و وڵاتانی كه‌نداو داده‌نرێت، به‌ڵام ئێستا چیتر وه‌ك ته‌نیا ده‌روازه‌ی بازرگانیكردن به‌و ماددانه نه‌ماوه‌ته‌وه، به‌ڵكو بووه‌ته گه‌وره‌ترین وڵاتی به‌كاربه‌ری جۆره‌ها مادده‌ی هۆشبه‌ر، كه ململانێ ناوخۆییه‌كان و ناسه‌قامگیری دۆخی ئه‌منی و ئابووری له عێراق ئه‌وه‌نده‌ی دیكه زه‌مینه‌سازی بۆ ئه‌و دیارده‌یه كردووه.
H.B