خلووسی ئاكار په‌یوه‌ندی به هاوتا عێراقییه‌كه‌یه‌وه ده‌كات
وه‌زیری به‌رگری كۆماری توركیا، خلووسی ئاكار، به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ هاوتا عێراقییه‌كه‌ی جومعه عناد كرد.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری به‌رگری كۆماری توركیا، خلووسی ئاكار، به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ هاوتا عێراقییه‌كه‌ی جومعه عناد كرد.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه ره‌سمییه‌كان، له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا، خلووسی ئاكار پابه‌ندبوونی توركیای به پاراستنی سه‌روه‌ری عێراق و سه‌لامه‌تی خاكه‌كه‌ی دووپاتكردووه‌ته‌وه.
ئه‌م په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه دوای ئه‌وه دێت، كه به هۆی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌ی له ناو خاكی عێراقدا له لایه‌ن خلووسی ئاكاره‌وه، له به‌غدا ره‌خنه‌ی زۆر له به‌رپرسانی عێراق گیرا.