شیكردنه‌وه.. حه‌شد لاسایی تاڵیبان ده‌كاته‌وه
زیادبوونی ژماره‌ی هێرشی میلیشیاكان بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا چ په‌یوه‌ندییه‌كانی به دانووستانه‌كانی ڤیه‌نناوه هه‌یه
K24 – هه‌ولێر:
له ئه‌فغانستان تاڵیبان هه‌ڕه‌شه له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات. ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكاییه‌كان نه‌كشێنه‌وه و پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانیان نه‌بن، شه‌ڕ ده‌ستپێده‌كاته‌وه. حكومه‌ته لاوازه‌كه‌ی كابوڵیش بووه‌ته قوربانی رێككه‌وتنی تاڵیبان و ئه‌مه‌ریكا. رۆژنامه‌كانیش ده‌ڵێن: له عێراق حه‌شد ده‌یه‌وێت لاسایی تاڵیبان بكاته‌وه.
رۆژنامه‌ی "رأي الیوم" بڵاویكردووه‌ته‌وه، حه‌شد ده‌یه‌وێت لاسایی تاڵیبان بكاته‌وه. به زه‌بری هێز ئه‌مه‌ریكاییه‌كان ناچار بكه‌ن له عێراق بكێشنه‌وه.
دوای بیست ساڵ له شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه، بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئیسلامی ئه‌فغانستان، كه ناوی له لیستی تیرۆری زۆربه‌ی وڵاتانه، ئیداره‌ی واشنتنی ناچار كرد، له‌سه‌ر مێزی دانووستان بڕیاری كشانه‌وه له‌و وڵاته بدات.
له كانوونی دووه‌می 2020 و دوای كوژرانی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاری دا سوپا بیانییه‌كان له‌سه‌ر خاكی عێراق بچنه ده‌ره‌وه.
تا ئێستا ئه‌و بڕیاره‌ی نوێنه‌ران جێبه‌جێ نه‌كراوه، كه هه‌ریه‌ك له لایه‌نه كوردییه‌كان و ژماره‌یه‌ك لایه‌نی سوننه و كریستیانه‌كان له دژی بوون.
له سێ رۆژی رابردوودا سێ جار هێرشكراوه‌ته سه‌ر بنكه ئه‌مه‌ریكاییه‌كان. ئه‌مه له كاتێكدایه برێت ماكگۆڕك، رێكخه‌ری كاروباری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدایه و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق مسته‌فا كازمی باس له كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌كات.
له‌وه‌ته‌ی جۆ بایدن ئیداره‌ی كۆشكی سپی وه‌رگرتووه، ژماره‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتنه 30 هێرش.
ئه‌م هه‌وڵانه له كاتێكدان، ئیداره‌ی بایدن و كۆماری ئیسلامی ئێران ناڕاسته‌وخۆ له ڤیه‌ننا سه‌رقاڵی دانووستانن بۆ ئه‌وه‌ی كار به رێككه‌وتنی ناووكی بكرێته‌وه و هه‌مووان پێوه‌ی پابه‌ند بن.
ئیداره‌ی بایدن نایه‌وێت هێزه‌كانی له عێراق بكێشێته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له ئه‌فغانستان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان پێی گه‌یشتووه.
مانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاییه‌كان له عێراق له به‌رژه‌وه‌ندی حكومه‌تی مسته‌فا كازمی و هه‌ندێك لایه‌نی سیاسییه، كه پێویستیان به مانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌یه.
سایتی "العربی"ی له‌نده‌نی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئامانجی په‌ره‌سه‌ندنی هێرشه‌كانی عێراق، ملدانی ئه‌مه‌ریكایه بۆ خواسته‌كانی ئێران له ڤیه‌ننا و هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر تارانه.
توێژه‌ری ئه‌منی ئه‌میر ساعدی به سایته‌كه‌ی وتووه: ئه‌وه‌ی رووده‌دات هه‌نگاوی یه‌كه‌مه له درووستكردنی فشار بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا و فشاره‌كه‌ش به رێنمایی ئێرانه.