ئەنەكەسە: داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له سووریا به ناڕەوا بزانن
"رژێمی سووریا سیاسه‌تی نه‌ژادپه‌رستی په‌یڕه‌و ده‌كات به‌رامبه‌ر به گه‌لی كورد هه‌ر له گۆڕینی دیمۆگرافیا و ته‌عریب و بێبه‌شكردنی گه‌لی كورد له‌مافه‌كانی"
K24 – ھەولێر:
ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له سووریا(ئه‌نه‌كه‌سه) رایگەیاند، رژێمی سووریا له دژی ئیراده‌ی گه‌ل و ئیراده‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ته‌واوی بڕیاره‌كانی دیكه، ده‌ستی به ئاماده‌كاری كردووه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی، و داواشی له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له سووریا به ناڕەوا بزانن.
سكرتاریه‌تی گشتی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له سووریا له باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی له سووریا به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، ئه‌وان هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له سووریا به ره‌وا نابینن.
ئه‌نه‌كه‌سه دووپاتیكردەوە، رژێمی سووریا سیاسه‌تی نه‌ژادپه‌رستی په‌یڕه‌و ده‌كات به‌رامبه‌ر به گه‌لی كورد هه‌ر له گۆڕینی دیمۆگرافیا و ته‌عریب و بێبه‌شكردنی گه‌لی كورد له‌مافه‌كانی.
بڕیاره له بیست و شه‌شی ئه‌م مانگه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له سووریا بكرێت.