چاوشئۆغلۆ سه‌ردانی سعوودییه ده‌كات
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری توركیا، مه‌ولود چاوشئۆغلۆ هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌ردانی ریازی پایته‌ختی عه‌ره‌بستانی سعوودییه ده‌كات.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری توركیا، مه‌ولود چاوشئۆغلۆ هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌ردانی ریازی پایته‌ختی عه‌ره‌بستانی سعوودییه ده‌كات.
به گوێره‌ی زانیارییه میدیاییه‌كان ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانه له‌گه‌ڵ سعوودییه.
سێشه‌ممه‌ی رابردوو، پاشای عه‌ره‌بستان و سه‌رۆكی توركیا به ته‌له‌فۆن قسه‌یان كرد.
رۆژی 11ی ئه‌م مانگه‌ش وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ردوو وڵات گفتوگۆ له باره‌ی ده‌ستپێكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان ده‌كه‌ن.
به‌رپرسێكی توركیا رایگه‌یاندووه، ئامانجی سه‌ردانه‌كه ده‌ستپێكردنی قۆناغێكی نوێیه.
ئه‌و به‌رپرسه، نه‌یویستووه ناوی بهێنرێت، ئه‌وه‌شی وتووه: توركیا و سعوودییه له باره‌ی بازرگانی، په‌یوه‌ندی نێوانیان، پرسه هه‌رێمایه‌تییه‌كان، قه‌یرانی لیبیا گفتوگۆی زۆرتر ده‌كه‌ن.
له 2018ه‌وه ئه‌مه یه‌كه‌م سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌بێت بۆ سعوودییه بكرێت.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز