پاپا ئیدانه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌رستی دوژمنكارانه‌ی كرد
پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان، ئیدانه‌ی ئه‌و هزره نه‌ته‌وه‌په‌رستییه دوژمنكارانه‌یه‌ی كرد، كه له ئه‌وروپا سه‌ریهه‌ڵداوه و ره‌تیده‌كاته‌وه په‌نابه‌ران قبووڵ بكات.
K24 – هه‌ولێر:
پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان، ئیدانه‌ی ئه‌و هزره نه‌ته‌وه‌په‌رستییه دوژمنكارانه‌یه‌ی كرد، كه له ئه‌وروپا سه‌ریهه‌ڵداوه و ره‌تیده‌كاته‌وه په‌نابه‌ران قبووڵ بكات.
پاپا گوتی: پێویسته كاسۆلیكه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئینجیل، چونكه له ئینجیل‌دا جیاوازی له نێوان خه‌ڵكی ره‌سه‌ن و بیانی و نیشته‌جێ و میوانه‌كان نه‌كراوه.
پاپا له په‌یامی ساڵانه‌یدا بۆ په‌نابه‌ران گوتی: كۆرۆنا ده‌ریخست، كه چه‌مكی خێزانی مرۆڤایه‌تی دابه‌ش كرا‌و و بریندار و شێوێندراوه و ئه‌وه‌ی زۆر هه‌ژماره و زۆرتر په‌راوێزخراوه، نرخ و قوربانی زیاتر ده‌دات.
گوتیشی: ئێمه داهێزراین و گه‌ردوون هه‌لا هه‌لا ده‌بێت به هۆی كورتبینی و دوژمنداری نه‌ته‌وه‌یی و تاكه‌كه‌سی و رادیكاڵییهوه.
پاپا داوایشی كرد، ئه‌وروپاییه‌كان وه‌ك كاسۆلیك، به مانای وشه بژین و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئاواره و په‌نابه‌ران بكه‌ن.